• سەماحەتی حەكیم لە حەدیسە: پشتماتن بە هۆزەكان قایمە بۆ ئەوەی یەكریزی و سەقامگیری بچەسپێت و فرەییمان سەرچاوەی هێزە بۆ ناسنامەی نیشتمانیمان

    2025/ 04 /30 

    سەماحەتی حەكیم لە حەدیسە: پشتماتن بە هۆزەكان قایمە بۆ ئەوەی یەكریزی و سەقامگیری بچەسپێت و فرەییمان سەرچاوەی هێزە بۆ ناسنامەی نیشتمانیمان

    لەمیانەی گەشتەكەی بۆ پارێزگای ئەنبار بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزكانی دەوڵەتی نیشتمانی بوو بەمیوانی شێخ نەجم بەتال ئەلجغێفی لەقەزای حەدیسە، لەم دیدارە بەڕێز وەزیری پیشەسازی و كانزاكان بەڕێز دكتۆر خالد بەتال ئەلنەجم و كۆمەڵێك شێخ و پیاوە دیارەكانی رۆژئاوای ئەنبار ئامادەبوون.

    لەگوتەیەكدا بەڕیز عەمار حەكیم مێژووی نیشتمانی هۆزە بەشەرەفەكانی ئەنباری لە ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر بەرز نرخاند و بەتایبەتی بەرامبەر هەڵكشانی داعشی توندرەو، دووپاتیشی كردەوە كە كە هۆزەكانی رۆژئاوای ئەنبار هیلی پێشەوەی بەرگری بوون لە نیشتمان و بڕوا و یەكریزی نیشتمانی ئەوكاتەش باشترین نەوەكانیان لەپێناو سەقامگیری عێراق و ئەمنی پێشكەش كرد.

    سەماحەتی گوتی فرەیی عێراقی سەرچاوەی هێز و دەولەمەندییە، عیراقییەكان هەموویان لەژێر چەتری ناسنامەی نیشتمانین و بەهەموو پێكهاتەكان  مەزهەب و ئاینەكان ولەوێ كۆدەبنەوە..
    .
    بەڕێز حەكیم  ئاماژەی بەوەدا کە هۆزەعێراقییەکان گوزارشت لە قوڵایی پێکهاتەی کۆمەلایەتی دەکەن و کۆڵەکەیەکی بنەڕەتن لە یەکگرتنی کۆمەڵگادا و ناکۆکن لەگەڵ ڕێبازی مەدەنی بەڵکو لە بەهاکانیاندا لەگەڵ ئایین و دابونەریتی دروست دەگونجێن و ئەو هەلومەرجە دژوارەی عێراق پێیدا تێدەپەڕێت هۆشیاری ڕۆڵەکانی لە گرنگی یەکڕیزی و یەکڕیزی زیاتر دەکات و ئاشکرای کرد کە ئەو تایەفەگەرییەی عێراق بەدەستیەوە دەناڵاند سیاسی بووە نەک کۆمەڵایەتی .

    سەماحەتی حەکیم داوای پابەندبوون بە دۆخی سەقامگیری و گەشەسەندنی ئەنبار و پارێزگاکانی دیکەی کرد و جەختی لەسەر گرنگی بنیاتنان لەسەر دەستکەوتەکان کردەوە و ڕێگە نەدان بە گەڕانەوە بۆ دواوە.
    لەكۆتایی قسەكانیدا بەڕێز عەمار حەكیم ڕوونی كردوە كە سەردانی كردنی بۆ پارێزگا عێراقییەكان مۆركێكی كۆمەلایەتی بەخۆوە گرتوە و ئامانجیش پتەوكردنی ریشداركردنی  پەیوەندییە نیشتمانییەكانە و ناردنی پەیامی پاڵپشتە بۆ ئاشتی و بەیەكەوە ژیان لەنێوان عیراقییەكان.
     

    Related News