سەماحەتی حەكیم : گرنگی هەڵبژاردنەكان و پەیوەندی كردن بە حكومەتە ناوخۆییەكان دووپات دەكەینەوە و ستایشی ئاوەدانكردنەوەی پارێزگاكانین
بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی لەگەڵ چاوپێكەوتنی لەگەڵ حكومەتی خۆجێی پارێزگای ئەنبار پرێس كۆنفرانسێكی بەست و تێیدا دڵخۆشی خۆی بەسەردانی كردنی پارێزگاكە دەربڕی و گوتی ئەوە لەچوارچێوەی گەشتەكەیەتی بۆ پارڤیزگا عێراقییەكان و دووپاتی كردەوە كە ئامانج بۆ پتەوكردنی پەیوەندی كۆمەلایەتی یە لەگەڵ رۆڵەكانی نیشتمان بەهەموو پێكهاتەكان لەهەرشوینێكی ئەو ولاتە بن.
بەڕێزیان باسی مەینەتی ئەنباریان كرد لە ڕووبەڕووبوونەوەی داعش و ئەو وێرانیەی داگیركاری داعش دروستی كرد، هەروەها ستایشی خانەوادەی شەهیدانی كرد لەهەموو پارێزگاكانی عێراق كە بەشداریان لە ڕزگاركردنی پارێزگای ئەنبار كرد و ستایشی ئەنجومەنی پاریزگای شارەكەشی كرد بەهۆی كارە باشەكانی لەڕووی ئاوەدانكردنەوەی شارەكە و پێشخستنی لەڕووی خزمەتگوزاری و گەشەپێدان و گوتیشی ئێستا ئەنبار لە پارێزگا پێشكەوتوەكان هەژمار دەكرێت.
بەڕێز حەکیم جەختی لەسەر گرنگی بەردەوامی پەیوەندییەکان لەگەڵ ئەنبار و هۆزە بەڕێزەکانی کردەوە و کارکردنی هاوبەشی نێوان حکومەتی خۆجێی و فیدراڵی بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی خزمەتگوزاری و گەشەپێدان و پشتیوانی خۆی بۆ هەڵبژاردنی خەڵکی پارێزگاکە لە بواری گەشەپێدان و ئاوەدانکردنەوەدا دووپاتکردەوە.
سەماحەتی سەبارەت بە هەڵبژاردنەکانی داهاتووەوە دووپاتی کردەوە کە ئەمە وەرچەرخانێکە لەمێژووی عێراقدا و ئاماژەی بەوەدا کە لەچوارچێوەی سەقامگیرییەکی ناوخۆیی و دەرەکی بێ وێنەدا دێت، داواشی لەگەلی عێراق کرد بەشدارییەکی بەرفراوان بکەن و کارتی دەنگدان نوێ بکەنەوە و دەنگ بدەن بەکاریگەرترین و تەئکیدیشی لەوە کردەوە کە سندوقی دەنگدان تاکە ڕێگایە بۆ گۆڕانکاری و چاکسازیی ڕاستەقینە...
سەماحەتی حەكیم ئاماژەی كرد كە ئو سەردانە مۆركێكی كۆمەلایەتی پێوە دیارە دوورە لە حساباتی سیاسی و هیوای خواست بەردەوام بن لە پرۆژەی بنیاتنان و ئاوەدانكردنەوە لە ئەنبار و هەموو پارێزگا عیراقییەكان.
لەكۆتاییدا باسی پێشهاتە هەرێمییەكانی كرد و دووپاتی كردەوە كە سەقامگیری سوریا گرنگە و پێویستە زوو قۆناغی گواستنەوە تیپەڕ بكات هەروەها ئاماژەی بە گفتوگۆی ئێرانی -ئەمریكی كرد بۆ پاڵپشتی سەقامگیری عیراق و ناوچەكە.