• پارێزگاكان مۆركێكی كۆمەڵایەتی لەخۆوە گرتوە و ئامانجیش پتەوكردنی پەیوەندییەكان لەگەڵ ڕۆلەكانی گەل و هۆزە بەڕیزەكان.

    2025/ 04 /30 

    پارێزگاكان مۆركێكی كۆمەڵایەتی لەخۆوە گرتوە و ئامانجیش پتەوكردنی پەیوەندییەكان لەگەڵ ڕۆلەكانی گەل و هۆزە بەڕیزەكان.

    سەماحەتی  حەکیم سەردانەکانی پێشووی خۆی بۆ ئەنبار باسكرد و ستایشی سروشتی کۆمەڵایەتی و جوگرافیی و هەڵکەوتەی ستراتیژی و پێگەی مێژوویی کرد و پێی وابوو کە ئەنبار مۆدێلێکی سەرکەوتووی سەقامگیری و گەشەکردن و ئازادکردنی پرۆژەکانی خزمەتگوزارییە کە متمانە بە داهاتوو زیاد دەکات.

    بەڕێز حەكیم جەختی لەسەر گرنگی حکومەتی خۆجێی و لامەرکەزییەتی کارگێڕی کردەوە لەبەدیهێنانی باشترین خزمەتگوزاری بۆ هاووڵاتیان و ڕەخنەی لەبەردەوامبوونی "خودی مەرکەزی" گرت کە کاریگەریی پارێزگاکان سنووردار دەکات و داوای گەڕانەوەی دەسەلاتی یاسایی و دەستووری پارێزگاکانی كرد بۆ زاڵبوون بەسەر سەرلێشێواوی گواستنەوەی دەسەڵاتەکانی وەزارەت بەشێوەیەکی هەڕەمەكی و بێ پلان..

    هەروەها سەماحەتی داوای یاسادانانی یاسای پارێزگاکانی کرد وەک سەرمایەی بەهێزکردنی توانای پارێزگاکان بۆ بەڕێوەبردنی دۆسیەکانیان و داوای کرد دوور بکەونەوە لە ناکۆکی ناوخۆیی و جەخت لەسەر پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری بۆ هاووڵاتیان بکرێت..

    بەڕێز حەکیم ستایشی قەبارەی ئەو پرۆژانەی کرد کە لە ئەنبار تەواوکراون و جەختی لەوە کردەوە کە پێویستە کۆتایی هێنان بە دۆسیەی قوتابخانەی کاروان و ئاراستەکردنی هەوڵەکان بۆ هەمەجۆرکردنی سەرچاوەکانی داهاتی نەتەوەیی و دوورکەوتنەوە لە ئابووری کرێنشین لەڕێگەی گواستنەوەی کەرتەکانی کشتوکاڵ و پیشەسازی و گەشتیاری و تەکنەلۆژیا و وەبەرهێنان بکرێت...

    لەڕووی كۆمەلایەتی ، سەماحەتی داوای كرد زیان لێكەوتوان لە تیرۆ و كەسوكاری شەهیدان قەرەبوو بكرێنەوە گوتیشی پێویستە دۆسێی قەرەبوو كردنەوە چاودێری بۆ بكرێت نەك ڕەت بكرێت بەهۆی چەند گومانێك، هەروەها جەختی لەسەر پاراستنی ئەمن و وشیاری هاولاتیان كرد.

    سەماحەتی دووپاتی كردەوە كە گەورەترین دەستكەوتی عێراق بوونی خۆپاراستنە (مەناعە) لە گوتاری تایفیی داواشی كرد ڕووبەڕووی هەر كەسێك ببنەوە كە بیەوێت ئەوەبۆ بەرژەوەندی خۆی بەكار بهێنێت، جەختیشی كردەوە كە دۆكۆمێنتی شەرەفی هەڵبژاردن زەمانەتێكە بۆ ڕكابەری پاك و كۆمەڵگە لە لێك ترازان دەپارێزێت.

    Related News