• بەڕێز حەكیم پیرۆزبایی لە بووك وزاوایانی ئاهەنگێكی هاوسەرگیری بوكۆمەڵ  دەكات و جەخت لەسەر یەكگرتنی خێزان و بنیات نانی كۆمەڵگەیەكی بەهێز دەكات

    2025/ 04 /29 

    بەڕێز حەكیم پیرۆزبایی لە بووك وزاوایانی ئاهەنگێكی هاوسەرگیری بوكۆمەڵ دەكات و جەخت لەسەر یەكگرتنی خێزان و بنیات نانی كۆمەڵگەیەكی بەهێز دەكات

    بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەولەتی نیشتمانی بەشداری لە ئاهەنگێكی هاوسەرگیری بەكۆمەڵ كرد كە دەزگای ئیمامی حەكیم (نهێنی پارێزراو بێت) بۆ هاوكاری و سەرپەرشتی كۆمەلایەتی ئەنجامی دابوو، لەم دیدارەش سەماحەتی پیرۆزبایی لە بووك و زاوایەكان كرد و گوتی پرۆسەی هاوسەرگیری سونەتێكی قورئانی و پێغەمەری پیرۆزە و بۆ بنیاتنانی خێزان و پاراستنی كەسەكانە .

    سەماحەتی جەختی كردەوە كە دۆخی ئابووری نابیت ببێتە هۆكار و تەگەرە بەرامبەر پرۆسەی هاوسەرگیری، لێرەش ئایتی قورئانی بە نموونە هێنایەوە كە دەڵێت (ان تكونوا فقراء یعنیهم الله من فضله) گوتیشی پشت بەستن بەخودای گەورە و دەستپێشخەری بۆ هاوسەرگیری كردن هەنگاوێكە بەرەو سەقامگیری دەروونی و كۆمەڵایەتیت دەبات.

    بەڕێز حەكیم سوپاسی لایەنی پالپشت و خاوەن دەستپێشخەرییەكەی كرد بۆ ڕێكخستنی ئەو ئاهەنگە و ئاماژەی كرد كە خێزانی بەهێز كۆمەلگایەكی بەهێزی لێ دروست دەبێت و دەوڵەتی بەهێزیش بۆ ئەوەی بتوانێت خۆی و خزمەتكردن بۆ گەلەكەی فەراهام بكات.

    لەكۆتاییدا بەڕێز حەكیم داوای لە بووك و زاوایەكان كرد كە سەبریان هەبێت و یەكگربن لەبنیاتنانی ژیانی هاوسەرگیری و داواشی كرد كە خێزانە بەڕێزەكان بۆ بنیاتنانی خێزانی سەقامگیر بەسەر ڕكابەرییە رۆشنبیری و دەروونییەكان زاڵ بن.

    Related News