سەماحەتی حەكیم پێشوازی لە شاندێكی سەركردایەتی كۆمەڵەی (عێراقی دواڕۆژ) كرد و جەختی لەسەر یەكڕیزی نیشتمانی بەرپەرچدانەوەی گوتاری توند ڕەو كرد
بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی لە نووسینگەی خۆی پێشوازی لە كۆمەڵێك ئەندامانی سەركرداەیتی كۆمەڵەی (عیراقی دوارۆژ) كردكە پێكهاتبوو لە دكتۆر (ئیبراهیم بەحر ئەلعلوم) وەزیری نەوتی پێشوو لەگەڵ دكتۆر سالح ئەلحەسناوی وەزیری تەندروستی و دكتۆر عەلی شوكری سەرۆكی دەستەی ڕاوێژكاران لە سەرۆكایەتی كۆمار.
لەم دیدارە باس لە پێشهاتە سیاسییەكانی ولات و شایستە داهاتوەكان كرا، سەماحەتی دووپاتی كردەوە كە عێراق لە قۆناغێكی سەقامگیری گرنگ لەسەر هەموو ئاستەكانی سیاسی و ئەمنی و كۆمەلایەتی تێپەڕ بووە، ئاماژەی كرد كە ئەو سەقامگیرییە بەدی نەدەهات گەر قوربانی گەورەی عێراقییەكان نەبوایە كە لە ركابەرییەكان پێشكەشیان كرد، هەروەها ئەو رۆڵە سەركردایەتیەی مەرجەعیەی بالای ئاینی بە فەتوای جیهادی بەرگری كردن كردی لەگەڵ بەشداری و چالاكی كۆمەڵگەیی جیاواز.
سەماحەتی حەكیم جەختیشی كردەوە لەسەر دەستگرتن بە یەكڕیزی نیشتمانی بەو پێیەی كە كۆڵەكەیەكی سەرەكییە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ڕكابەرییەكانی ئیستا و داهاتوو، داواشی كرد گوتاری توند و تیژ ڕە ت بكەنەوە و كار لەسەر گوتاری هێوری سیاسی بكەن و كەلتووی گفتوگۆ و كرانەوە پەیڕەوی بكەن.