سەماحەتی حەكیم پێشوازی لە بریكاری وەزارەتی دەرەوەی سویسرا كرد و دووپاتی كردەوە كە سەردانی شاندەكان بەڵگەیە لەسەر باشبوونی عێراق و سەقامگیری
بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی لەنووسینگەی خۆی پێشوازی لە بریكاری وەزیری دەرەوەی سویسرا بەڕێز خاتوون مۆنیكا شمۆتز كرد كە بەیاوەری مستەر هۆن باڵیۆزی سویسرا لە عێراق ئامادەی ئەو دیدارە بوون كە تێیدا باس لە پەیوەندی دوو قۆڵی و گرنگترین پێشهاتەكانی گۆڕەپانی عێراقی كرا.
بەڕێز حەكیم جەختی لەوە کردەوە کە زیادبوونی سەردانی وەفدە نێودەوڵەتییەکان بۆ عێراق بەڵگەیەکی ڕوونە لەسەر بوژاندنەوەی وڵات و ئاماژەی بەوەشکرد کە ئەم چاکبوونەوەیە تەنیا لە لایەنی ئەمنییەوە نییە، بەڵکو سەقامگیریی سیاسی و کۆمەلایەتیی بێ وێنەش دەگرێتەوە کە عێراق بەخۆیەوە دەبینێت، جگە لە سیاسەتێکی دەرەکی هاوسەنگ کەئەوەش ڕەنگدانەوەی پێگەی عێراق لەڕووی ناوچەیی و نێودەوڵەتییە دەردەخات...
سەماحەتی حەكیم ئاماژەی كرد كە عیراق مێژوو و شارەستانیەت و رەسەنایەتی و هەلی هەڵسانەوەی لە زۆربەی كەرتەكان هەیە، گوتیشی قۆناغی ئێستا وەك دەرئەنجامی چەندین ڕكابەرییە كە گەلی عێراقی پێدا تێپەڕ بوو، هەڵبژاردنی داهاتووش وێستگەیەكی گرنگە بۆ ئەوەی سەقامگیری بەردەوام هەبێت گەر دەرچەی سیاسی هەبوو كە بەرپرسە لەوەی بەرژەوەندی عێراق لەسەر هەموو شتێك لەبەرچاو بگرێت.