• سەماحەتی حەكیم لەگەڵ شاندی دەستپێشخەری : (كاتی ئەوە هاتوە ئافرەتانی عێراق) باسی ڕێگاكانی پاراستنی ئافرەتان و ئەكتیڤكردنی رۆڵیانی كرد

    2025/ 04 /29 

    سەماحەتی حەكیم لەگەڵ شاندی دەستپێشخەری : (كاتی ئەوە هاتوە ئافرەتانی عێراق) باسی ڕێگاكانی پاراستنی ئافرەتان و ئەكتیڤكردنی رۆڵیانی كرد

    بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی پێشوازی لە شاندێكی دەستپێشخەری ( كاتی ئافرەتانی عیراق هاتوە)ی كرد لەم دیدارە ئاماژەی كرد كە باشكردنی دۆخی ژنان هێزێكی ڕاستەقینە بە كۆمەڵگەی عیراقی دەبەخشێت و داوای كرد پاڵپشتی لە ئامادەبوونیان لە دیمەنی سیاسی كرد ئەوەش ڕەنگدانەوەی رۆڵیەتی لە بنیاتنانی دەوڵەت.

    بەڕێز حەكیم دووپاتی كردەوە كە گرنگە هەماهەنگی لەگەڵ ئەنجومەنی باڵای ئافرەتان و دانانی چارەسەر بۆ كیشەكانیان هەبێت لەبەر ئەوەی ئافرەتان ڕۆڵی سەرەكییان هەیە لە دیاری كردنی دۆخی ئافرەت و دانانی چارەسەر بۆ كێشەكانیان، ڕوونیشی كردەوە كە پێویستە ئەنجومەن كەسایەتی ئافرەتی كاریگەری لە حكومەت لەخۆوەبگرێت. 
    سەماحەتی  داوای لە ڕێکخراوەکانی ژنان کرد کێشە کۆمەڵایەتی و کارەساتییەکان پەیڕەو بکەن کە یارمەتیدەر بێت بۆ چارەسەرکردنی دیاردە نێگەتیڤەکان و برەودان بە کەلتووری هۆشیاری، هیوای خواست ژنان لە هەڵبژاردنەکانی داهاتوودا سەقفی پشکە تێبپەڕێنن بەهۆی لێهاتوویی و ئەزموونی سەرکەوتوویان بەتایبەتی لە بوارەکانی یاسادانان و جێبەجێکردندا و جەختی لەوە کردەوە کە گرنگی تیشک خستنە سەر ئەم سەرکەوتنانە بۆ بەرزکردنەوەی متمانەی کۆمەڵگا بە ڕۆڵی ژنانەوە.

    Related News