سەماحەتی حەكیم چاوی بە سەركردایەتی ئافرەتە عەرەبییەكان دەكەوێت و ڕۆڵی ئافرەت لە دروستكردنی سەقامگیری و پێشكەوتنی كۆمەڵگا
بەڕیز عەمار حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانیتی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی پێشوازی لە شاندێكی سەركردە ئافرەتە عەرەبەكان بە تایبەت مەندییە جیاوازەكان كرد، لەم دیدارە باس لە دۆخی عەرەبی بە هەردوو ڕووی سیاسی و مرۆڤایەتی و سروشتی گفتوگۆی ئێستای ناوچەكەی كرد.
سەماحەتی رۆڵی گرنگی ئافرەتی لە كۆمەڵگەی ئیسلامی و عەرەبی كرد وەك نیوەی كۆمەڵگا و بەخێوكەری نیوەكەی دیكە، هەروەها جەختی كردەوە لەسەر باشكردنی دۆخی ئافرەت لە هەموو مەیدانەكان لەبەر ئەوەی كاریگەری زۆری لەسەر یەكگرتنی كۆمەڵگا و دروستكردنی بڕیار و سەقامگیری هەیە.
سەماحەتی ئاماژەی كرد كە ئافرەتی عیراقی بەهۆی دەستوور نوێنەرایەتی سیاسی كاریگەری كاریگەری هەیە لەڕووی یاسایی و دەستووی و كۆمەلایەتی لەگەڵ دووپات كردنەوە لەسەر پاراستنی بەها و عورفە كۆمەلایەتییە باشەكان و تیشك خستنە سەر چیرۆكەكانی سەركەوتنی ژنان لە كۆمەڵگەی ئیسلامی و عەرەبی.
.
هەروەعا سەماحەتی حەكیم، باسی دۆخی چاكبوونی عێراق و ئەو سەقامگیرییەی كرد كە پێشتر بەخۆیەوە نەبینیوە، گوتیشی پارێزگاكانی عێراق بوونەتە وەرشەیەكی كاركردنی زۆر گەورە لەزۆربەی كەرتەكان ئەوەش دەریدەخات كە عیراقییەكان توانایان هەیە ئەو ڕكابەرییانە تێپەڕ بكەن و پێشكەوتن بەدی بهێنن.