• سەماحەتی حەكیم پێشوازی لە بەتریاریكی كڵێسەی رۆژهەلاتی كۆن كرد و گرنگی گەڕانەوەی كریستیانەكان بۆ بەشداری كردن لە ئاوەدانی عیراق دووپات كردەوە

    2025/ 04 /28 

    سەماحەتی حەكیم پێشوازی لە بەتریاریكی كڵێسەی رۆژهەلاتی كۆن كرد و گرنگی گەڕانەوەی كریستیانەكان بۆ بەشداری كردن لە ئاوەدانی عیراق دووپات كردەوە

    بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی پێشوازی لە بەتریارك مار كۆركیسی سێیەم كرد كە بەتریاریكی كلسەی رۆژهەلاتی كۆنە، لە عێراق و جیهان، لەم دیدارە باس لە سروشتی دۆخی كریستیانەكان كرا لەگەڵ چۆنیەتی باشكردنی دۆخیان و پاڵپشتی كردنیان بۆ ئەنجامدانی ئەركی نیشتمانی و كۆمەلایەتی.

    سەماحەتی دووپاتی كردەوە كە گرنگە هانی كریستیانەكان بدرێت بۆ ئەوەی بە خواستی خۆیان بۆ نیشتمان بگەڕێنەوە و بەشداری لە ئاوەدانكردنەوەی عێراق بكەن، ئاماژەی كرد گە ئامادەبوونی كاریگەری لەسەر سەقامگیری و باشتر كردنی دۆخی ولات دەبێت.
    .
    سەماحەتی دووپاتی كردەوە كە گرنگە كریستیانەكان نوێنەرایەتی گەلە رەسەنەكەیان بكەن لە نەتەوەی عێراقی، گوتیشی ئەوان ئیزافەیەكی گرنگن بۆ دەوڵەمەندكردنی ناسنامەی عیراقی و جەختی كردەوە لەسەر پێویستی باش ئیدارەكردنی فرەیی پێكهاتەكان بەڕێزەوە ئەوەش دەبێتە هۆكاری بەهێزی عێراق، گوتیشی پێكهاتەكانی عێراق پردێكی پەیوەندین نێوان عێراق و ولاتانی ناوچەكە و جیهانیش.

    Related News