• سەماحەتی حەكیم پێشوازی لە باڵیۆزی بەریتانیای نوێ دەكات و گرنگی پتەوكردنی هاریكاری دو قۆڵی و چانسی وەبەرهێنان لە عیراق دەكات

    2025/ 04 /28 

    سەماحەتی حەكیم پێشوازی لە باڵیۆزی بەریتانیای نوێ دەكات و گرنگی پتەوكردنی هاریكاری دو قۆڵی و چانسی وەبەرهێنان لە عیراق دەكات

    بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی پێشوازی لەبەڕێز عرفان سەدیق باڵیۆزی تازەی بەریتانیا لەعێراق كرد و لەم دیدارە باس لە پتەوكردنی پەیوەندی هاوبەشی نێوان عیراق و مەملەكەتی یەكمگرتوو كرد و هیوای بەختێكی باشی بۆ خواست بۆ ئەوەی هاوكار بێت بۆ ئەوەی پەیوەندی نێوان هەردوو ولات پتەوتر بكات.

    سەماحەتی دووپاتی كردەوەكە گرنگە هاریكاری دوو قۆلی لە نێوان عیراق و مەمەلەكەتی یەكگتروو بەرەو پێش بچێت، هەروەها كاری هاوبەش بكرێت بۆ ئەوەی سەقامگیری ناوچەكە بەرقەرار بێت.
    سەماحەتی ئاماژەی بۆ گۆڕانگارییە خێراكانی ناوچەكە كرد و ڕوونی كردەوە كە عیراق سەرگەرمە لەسەر چەسپاندنی سەقامگیری و باشكردنی دۆخی گەلانی ناوچەكە بۆ ئەوەی سوود لە توانا و سامانەكانیان وەربگرن، دوور لە كێشە و ناكۆكییەكان.
    .سەماحەتی حەكیم ڕوونیكردەوە كە عێراق ئێستا لە دۆخی چاكبوونەوەی سیاسی و ئەمنی و كۆمەلایەتی دایە، داواشی كرد تیشك بخرێتە سەر چاككردنی سروشتی ئابووری و فرەكردنی سەرچاوەكانی داهات، لەسایەتی بوونی كەشێكی ڕەخساو بۆ وەربەرهێنان، هەروەها بوونی هەلی باش كە دەركێت چەندین هاوبەشی ستراتیژی لەگەڵ ولاتە جیاجیاكانی جیهان هەبێت و بەریتانیاش یەكێكە لەو ولاتانە.

    Related News