سەماحەتی حەكیم پێشوازی لە شاندی پەیمانگای ئەوروپی ئاشتی كرد و چاكبوونەوەی عێراق و وەرگرتنەوەی ڕۆڵی هەرێمی و نێودەوڵەتی دووپاتكردەوە
بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەولەتی نیشتمتنی پێشوازی لە شاندێكی پەیمانگای ئەوروپی بۆ ئاشتی كرد كە بەسەرۆكایەتی میاكل بیتیك بوو، لەم دیدارە باس لە پێشهاتە سیاسییەكانی عێراق و ناوچەكە و چۆنیەتی پتەوكردنی سەقامگیری ناوچەكە و هەموو جیهان كرا.
لەم چاوپێكەوتنە سەماحەتی حەكیم بایەخی پەیمانگاكەی بە بلاوكردنەوەی رۆشەنبیر و كەلتووری ئاشتی لە رۆژهەلاتی ناوەراست كرد، هەروەها ئاماژەی كرد كە گرنگە چانس لە نێوان لایەنە ناكۆكەكان بڕەخسێت بەو پێیەی كە دەروازەی سەقامگیری سەرتاسەرییە.
سەماحەتی حەكیم ڕوونیکردەوە کە عێراق بە دۆخێکی بوژانەوەی سیاسی و کۆمەڵایەتی و ئەمنی و ئابووریدا تێدەپەڕێت و ئاماژەی بە زیادبوونی کرانەوەی لەسەر ئاستی هەرێمایەتی و نێودەوڵەتی و ڕۆڵی ئیجابی عێراق کرد لە لەیەك نزیكردنەوەی بیروبۆچوونەکان لەناو ناوچەکەدا، بەڕێز حەکیم ئاماژەی بەوەشکرد کە میوانداریکردنی لووتکەی عەرەبی لەلایەن عێراقەوە بەڵگەیەکی ڕوونە لەسەر گەڕانەوەی عێراق بۆ پێگەی سروشتی خۆی وەک یاریکەرێکی چالاک لەناوچەکەدا و لەهەمانکاتیشدا جەختی لەوە کردەوە کە سەقامگیری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست مەرجێکی پێویستە بۆ سەقامگیری ئەوروپا و هەموو جیهان...
بەڕێز حەكیم ئاماژەی بەوەدا کە دۆخی سەقامگیری ئێستا گەشبینییەکی گەورە بۆ داهاتوو دروست دەکات و ئاماژەی بەوەشدا کە خزمەتگوزاری و بیناسازی لە پارێزگانی عێراق دەردەكەوێت و هەرخۆشی لە گەشتەکانی ئەم دواییەدا ئەو واقیعەی بینیوە...
سەبارەت بە هەڵبژاردنەكان، سەماحەتی حەكیم دووپایت كردەوە كە گرنگە پابەندبوون هەبێت بە ئەنجامدانی هەڵبژاردنەكان لەكاتی دیاری كراوی خۆیدا و پێویستە خەڵك لەسەر بنەمای بەرنامەیە نەك لەسەر بەرژەوەندی تەسك ڕوونیشی كردەوە كە ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی بەرژەوەندی ولات لەپێش هەموو شتێك دادەنێت و هەمیشە كار لەسەر یەك خستنی ڕیزەكانی نیشتمان دەدات.