سەماحەتی حەكیم : میسان سونبولی بەخشین و قوربانییە و نموونەیەكە بۆ پەیوەستبوون بە نیشتمان
بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی لەمیانەی دیداری لەگەڵ كۆمەڵێك شێخ و پیاوە دیارەكانی هۆزەكانی میسان گوتی ئەو پارێزگایە سونبولی راستقینەی بەخشین و قوربانییە لە قۆناغە جیاجیاكانی عیراق پێدا تێپەڕ بووە، چ لە ڕووبەڕووبوونەوەی دیكاتۆریەت یان لە تیرۆر یان لە بنیاتنانی سیستەمی سیاسی تازەدا.
سەماحەتی ئاماژەی كرد كە پەیوەندی قووڵ لەنێوان ڕۆلەكانی میسان و شەهید میحراب و عەزیزی عیراق (نهێنیان پارێزراو بێت) دووپاتی كردەوە كە ئەو پەیوەندییە ڕەنگدانەوەی ڕەسانەیەتی و خۆشەویستی ڕاستەقینەیە كە ئەو پارێزگایە بە مێژووی ئاینی و نیشتمانی دەردەخات.
سەماحەتی ئاماژەی بە ڕاپەڕینە شەعبانییە پیرۆزەكە و رۆڵی كوڕانی میسانی كرد كە قوربانی زۆریان دا وێرای شاردنەوەی میدیایی كە ئەو كاتە هەبوو، هەروەها ستایشی ئەو گەشبینییەی كرد كە شەهید میحراب (نهێنی پارێزراو بێت) هەیبوو وێرای دۆخی سەخت و ڕوونی كردەوە كە ئوە گەشبینییە لەناخی بڕوایان بە عیراقێكی پێشەنگ لە پرۆسەی چاكسازی ئیمام مەهدی (خوا كاری ئاسان بكات) هەبوو.
.هەروەها ستایشی ئەو رۆڵەی كرد كە عەزیزی عێراق (نهێنی پارێزراو بێت) لە پاراستنی پێكهاتەی گەورە كردی ڕوونیشی كردووە كە ئەوانە لە ڕوانگەی پتەوكردنی یەكڕیزی نیشتمانی بوون.
سەبارەت بە دۆخی سیاسی، بەڕێز حەكیم سەقامگیری عیراقی ئێستای دووپات كردەوە لە ڕووی ئەمنی و سیاسی و ئابووری و كۆمەلایەتی و داوای كرد كە ئو سەقامگیرییە پارێرزراو بێتو پتەوتر بكرێت لەڕێگەی پەیرەوی كردنی ناوەندگیری كە ڕێگایەكە بۆ یەكخستنی گوتە و تیپەڕكردنی ڕكابەرییەكان و پەدی هێنانی گشەپێدانی بەردەوام.