سەماحتی حەكیم خەڵاتی (بلەی زێڕین)ی پێدرا وەك ریزلێنانێك بۆ هەڵوێستە نیشتمانییەكەی ئیمام موحسن حەكیم (نهێنی پارێزراو بێت)
لەكەشێكی پڕ لە رۆحی ڕێزلێنان و شانازی نیشتمانی، بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی لەپارێزگای سلێمانی بەشداری كرد لە ئاهەنگی خەڵاتەكانی (بلەی زێڕین) كرد كە بەئامادەبوونی فەخامەتی سەرۆككۆمار دكتۆر عەبولەتیف جەمال رەشید لەگەڵ بافل تالەبانی سەرۆكی یەكێتی نیشتمانی كوردستان لەگەڵ كۆمەڵێم سەركردە و كەسایەتی گەورەی سیاسی بەڕێوە چوو.
سەماحەتی حەكیم خەلاتی بلەی زێڕینی پێدرا بەهۆی هەڵوێستە نەمرەكانی باپیرەی ئیمام موحسن ئەلحەكیم (نهێنی پارێزاو بێت) بەتایبەتی كاتی فەتوا ناودارەكەی بە حەرامكردنی شەڕی كورد، كە یەكێك بوو لە جوانترین وێنەی یەكریزی نیشتمانی و یەكبوونی مرۆڤایەتی.
سەماحەتی لەمیانەی قسەكانی لە ئاهەنگەكە سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ دەزگای ئیبراهیم ئەحمەد و سەرپارشتیارانی كۆنگرەكە پێشكەش كرد و ستایشی ئەركەكانی كردن لە ڕێزگرتنی هێما نیشتمانییەكان كە بووە هۆكاری ئەوەی دادپەروەری و لێبوردەیی لەنێو ڕۆلەكانی گەلی عیراقی بەهەموو پێكهاتەكانی بچەسپێت.