سەماحەتی حەكیم پێشوازی لە سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئوردنی دەكات و ستایشی پەیوەندییە دوو قۆڵیەكان و كامڵبوونی هەردوو ولات دەكات
بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی پێشوازی لەبەڕێز ئەحمەد سەفەدی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئوردنی وشاندی یاوەری كرد، لەسەرەتای دیدارەكە سەماحەتی گرنگی قووڵی پەیوەندییەكانی نێوان عیراق و میرنشینی ئوردنی هاشمی دووپات كردەوە و جەختی كردەوە لەسەر ئەوەی كە پێویستە ئالوگۆركردنی سەردان لەنێوان هەردوو لا هەبێت و لایەنی دیپلۆماتی میللی لە ڕووی میدیایی و هونەری و ئەدەبی هەبێت ئەوەش هۆكارە بۆ ئەوەی پەیوەندی نێوان هەردو گەلی دۆست بەهێزتر بێت.
سەماحەتی ئاماژەی كرد كە گرنگە كامڵبوونی ئابووری و ئاڵوگۆركردنی سەردانی هەبێت لە نێوان بێزنس مانەكان و دووپاتی كردەوە كە پێویستە هەناهەنگی هەبێت لە هەڵوێست بەرامبەر تیرۆر و ڕكابەرییە هەرێمییەكان و بەتایبەتی ئەوەی پەیوەستە بە دۆسێی فەلەستینی، هەروەها ڕۆڵی میرنشین و عێراقی بەرز نرخاند لە پاڵپشتی سیاسی و مرۆیی بۆیان و دووپاتی كردەوە كە پاڵپشتی تەواوی مافەكانی گەلی فەلەستینی لەسەر خۆیان دەكات.
سەماحەتی جەختی كردەوە لەسەر پێداگری عێراق لەسەر سەقامگیری سووریا و ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر و باشكردنی دۆخی پێكهاتەكانی، داواشی كرد كاملبوون هەبێت لەڕووی كشتوكاڵی و پیشەسازی و پزیشكی و وزە، سوود لە تاقیكردنەوەی ئوردن وەربگیرێت لە ڕووی كشتوكاڵی وێرای كەمی ئاو،دووپاتیشی كردەوە كە گرنگە پەیوەندی سیانی نێوان عیراق و ئوردن و میسر درێژەی هەبێت وەك پەیوەندییەكی كامل كە كەس بە ئامانج ناگرێت.
.
سەماحەتی حەكیم جەختی كردەوە كە دەبێت گوتاری میدیایی و لێدوان كۆنترۆڵ بكرێت تا كاریگەری لەسەر پەیوەندی هەردوو ولات نەبێت و گوتیشی پێویستە ڕووبەڕووی هەندێك دەنگی نەشاز ببینەوە كە هەوڵ دەدەن ئەو پەیوەندییە بە ئامانج بگرن و جەختیشی كردەوە لەسەر پێشكەش كردنی ئاسانكاری بۆ هاتوچوونی هاوڵاتیان هەردوو لا بۆ عێراق و ئوردن.
لەكۆتایی قسەكانی ئاماژەی كرد گە عێراق ئێستا پێشكەوتنێكی سەرتاسەری بەخۆیەوە دەبینێت و وەك وۆركشۆپێكی گەورە وایە لەهەموو بوارەكان ئەوەش چانسێكی راستەقینەیە بۆ ئەوانەی دەیانەوێت پەیوەندی ئابووری و وەبەرهێنان لەگەڵ عیراق پتەوتر بكەن، هەروەها ستایشی پێشكەوتنی هیڵی ئاسمانی نێوان هەردوو ولاتی كرد و گوتیشی ئەوان هەمیشە كاوەن و هەوڵی پتەوكردنی پەیوەندییەكان و خاڵە هاوبەشەكان دەدەن.