• سەماحەتی حەكیم لەكەڵ شێخ جەمال زاری گرنگی سەقامگیری ڕوون دەكاتەوە و دژایەتی گوتاری توندو تیژ دەكات

    2025/ 04 /24 

    سەماحەتی حەكیم لەكەڵ شێخ جەمال زاری گرنگی سەقامگیری ڕوون دەكاتەوە و دژایەتی گوتاری توندو تیژ دەكات

    بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی پێشوزای لە شێخ جەمال زاری ئەمینداری گشتی پرۆژەی نیشتمانی عیراقی كرد و لەم دیدارە باسی دۆخی سیاسی و چۆنیەتی پتەوكردنی گەشەپێدان سەقامگیری عێراق كرا.

    سەماحەتی دووپاتی كردەوە كە پێویستە پارێزگاری لەسەقامگیری سیاسی و كۆمەلایەتی و ئەمنی بەدی هاتوو لەقۆناغی ئیستا بكریت و ئاماژەی كرد كە ئەو سەقامگیرییە بەرهەمی قوربانییەكانی گەلی عێراقە و خوێنی ئەوان ڕژاوە لەڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر بە هەموو شێوەكانیەوە.

    سەماحەتی جەختی كردەوە لەسەر دژایەتی كردنی گوتاری توند و تیژ و گوتی پێویستە بەرژوەوەندی گشتی بەسەر تایبەتدا بالا دەست بێت و گەش و هەوایەكە بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنێكی پاك ئامادەبكرێت و ڕكابەریش لە نێوان لایەنە سیاسییەكان لەسەر سیاسی و خزمەتگوزاری بێت.
    سەماحەتی جەختی كردەوە لەسەر گرنگی سەقامگیری دۆخی سووریا ز دووپایت كردەوە كە سەقامگیری ئەو وڵاتە دراوسێیە ڕەنگدانەوەی ڕاستەوخۆی لەسەر عێراق و ناوچەكە هەیە و چەندین خاڵ هەردوو وڵات بەیەكەوە دەبەستێتەوە..

    سەماحەتی بانگەشەی دووپات كردەوە بۆ كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بۆ ئەوەی بەرپرسیارێتی خۆی هەڵبستێت بۆ ڕاگرتنی دەستدرێژییەكانی ئیسرائیل بۆ سەر غەزە و سووریا و لوبنان و گەڕاندنەوەی ئاوارەكان بۆ شوێنی خۆیان و بەرقەراربوونی ئاشتی لە ناوچەكەدا.

    Related News