• سەماحەتی حەكیم پاڵپشتی كردنی پەیوەندی دو قۆڵی لەگەڵ لوبنان و پشتگیری سەقامگیری سیاسی و سەروەری دووپات دەكاتەوە

    2025/ 04 /24 

    سەماحەتی حەكیم پاڵپشتی كردنی پەیوەندی دو قۆڵی لەگەڵ لوبنان و پشتگیری سەقامگیری سیاسی و سەروەری دووپات دەكاتەوە

    بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی  پێشوزای لە بەڕێز عەلی ئەلحەبحاب باڵیۆزی لوبنان لە بەغدا كرد و لەگەڵ ئەو باسی پێشهاتی ناوچەیی و دۆخی لوبنان كرا.

    سەماحەتی دووپاتی كردەوە كە گرنگە پەیوەندی دوو قۆڵی بەغدا و بەیروت پتەوبكرێت لەهەموو ئاستەكان بەشێوەیەك كە خزمەتی هەردوو گەلی دۆست وبرا بكات، هەروەها جەختی كردەوە لەسەر نەهێشتنی ئاسەوارەكانی شەڕی ئەم دواییە و كاركردنی جیدی لەسەر گەڕانەوەی ئاوارە لوبنانییەكان بۆ شوێنی حەوانەوەی خۆیان.

    سەماحەتی پاڵپشتی تەواوی عێراقی دووپات كردوەوە بۆ سەروەری لوبنان و مافی لە كۆنترۆڵكردنی تەواوی خاكەكەی و ئاماژەی كرد كە گرنگە هەڵوێستی عەرەبی یەك بێت بۆ پاڵپشتی كردنی سەقامگیری هەموو ولاتە براكان.

    سەماحەتی سروشتی دۆخی عیراقی ڕوونكردەوە و گوتی ئێستا دەمانەوێت خۆمان بۆ میوانداری كردنی لوتكەی عەرەبی ئامادەبكەین و جەختی كردەوە لەسەر ئەوەی كە ئوو لووتكەیە چاوەڕوانكراوە بتوانێت لەئاستی ئەو ڕكابەرییانە بێت كە ڕووبەڕووی هەردوو جیهانی عەرەبی و ئیسلامی دەبێتەوە ز بەشدار بێت لە پتەوكردنی كاری عەرەبی هاوبەش.

    Related News