سەنگی لەنێوان سەقامگیری ناوخۆیی و كاریگەری هەرێمی دەثسەماحەتی حەكیم لە كۆربەندی (سین) بۆ گفتوگۆ: عیراق هاوكات و گرنگی هەڵبژاردنەكان و بەشداری كردنی هەمووان دووپات دەكاتەوە
لەچوارچێوەی بەشداری كردنی لە كۆربەندی (سین) بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی لەم دیدارە گوتی پێشهاتەكانی ئەو دواییەی ناوچەكە لە دید و بۆچوونەكان زیاتر بوو بۆیە پێویستە عێراق پارێزگاری لە هاوسەنگی ناوخۆیی بكات،بێ ئەوەی لە كێشەكان نغرۆ بێت لەگەڵ بەردەوامبوون لە پالپشتی كردنی دۆسێی فەلەستین و لوبنان لەڕووی سیاسی و میدیایی و مرۆیی.
سەماحەتی ئاماژەی كرد كە عیراق پارێزگاری لە پەیوەندی هاوسەنگ لەگەل كۆماری ئیسلامی ئێران و ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمەریكا دەكات و دووپاتی كردەوەش كە عومان وێستگەیەكی دانوستاندن بوو لەنێوان هەردوو لادا، عیراقیش یەكێكە لە سوودمەندەكان لەم گفتوگۆیە و لە ئەنجامەكانی.
سەماحەتی ڕوونیشیکردەوە کە هەڵبژاردنەکانی عێراق سەرەڕای تەگەرەكان لەکاتی خۆیدا بەڕێوەدەچێت و داوای بەهێزکردنی لێکتێگەیشتنی لەگەڵ ئەو فراکسیۆنە نیشتمانییانە کرد کە قوربانی گەورەیان بۆ عێراق داوە و تەئکیدی لەوە کردەوە کە مامەڵەکردن لەگەڵ ئەم فراکسیۆنانەدا بەشێوەیەکی نایاب پەرەی سەندووە و لە چوارچێوەیەکدا کە بەرژەوەندی هەمووان پارێزراو بێت..
سەبارەت بە بابەتی هەڵبژاردن بەڕێز حەکیم جەختی لەوە کردەوە کە یاسای ئێستا هاوسەنگی و دادپەروەری بەدی دەهێنێت و بیرۆکەی گۆڕینی بۆ ئێستا ڕەتدەکاتەوە چونکە لەوانەیە ببێتە هۆی تێكدانی کاری کۆمیسیۆن و دواکەوتنی وادەی هەڵبژاردن و تەئکیدی لەوە کردەوە کە فرەیی لیستەکان لەچوارچێوەی هەماهەنگیدا ڕێککەوتنی تەواوە و لەڕێگەی لیژنەیەکی تایبەتەوە بەڕێوەدەبرێت کە ڕیتمی هەڵمەتەکانی هەڵبژاردن کۆنتڕۆڵ دەکات...
دەربارەی فرەیی بیروڕا لەچوارچێوەکەدا سەماحەتی گوتی كە ئەوە دیاردەیەکی ئەرێنییە کە کاریگەری لەسەر یەکگرتنەکەی نەبووە بەڵام جەختی لەسەر گرنگی بەڕێوەبردنی بەرپرسیارانە کردووەتەوە هه روه ها داوای به شداریکردنی سه رجه م لایه نه سیاسییه کانی له هەڵبژاردنەكاندا دووباره کرده وه و به شداریکردنی ڕه وتی سەدر به بەرژەوەندی نیشتیمانی زانی که دەبێتە هۆی بەرزكردنەوەی ڕێژەی بەشداریکردن..
بەڕێز حەكیم جەختی لەوە کردەوە کە ڕەوتی حیکمەتی نیشتمانی بەردەوامە لە گێڕانی ڕۆڵی نەتەوەیی خۆی لەڕێگەی خستنەڕووی بینین و بیروڕا لەفەزای گشتیدا و ڕوونیشیکردەوە کە بەشداری نەکردن لەحکومەت مانای دوورکەوتنەوە لە گۆڕەپانی سیاسی یان ڕاگرتنی ئامۆژگاری نییە...
سەبارەت بە بارودۆخی ناوچەکە بەڕێز حەکیم داوای کرانەوەی بەرامبەر سوریا کرد کە خزمەت بە بەرژەوەندییەکانی عێراق بکات بەتایبەتی لە ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر و چارەسەرکردنی ئاڵۆزی ئەمنی و ئاماژەشی کرد کە سەرۆک وەزیران لەبارەی باگراوندی کۆبوونەوەکانی ئەم دواییەی قەتەر لەسەر ئەو دۆسیەیە بە هێزە سیاسییەکانی ڕاگەیاندووە..
هەروەها جەختی لەوە کردەوە کە عێراق ئازادی هەڵبژاردنی بانگهێشتکراوەکانی لووتکەی عەرەبی وەک وڵاتی میواندار نییە،هەروەها داوای پابەندبوون بە دیپلۆماسی گشتگیر کرد و کۆبوونەوەکانی لووتکە وەک سەکۆیەک بەکار نەهێنن بۆ دوورخستنەوە، هەروەها ئاماژەی بەوەدا کە عێراق خۆی پێشتر بانگهێشت کراوە سەرەڕای ئەوەی ناڕەزایی لە ئەزموونەکەی هەبووە.
لەلایەكی دیكەوە سەماحەتی حەكیم هەڵوێستی خۆی دووپاتكردەوە بۆ ڕەتكردنەوەی شەڕە تایفییەكان و گوتیشی پێگەی جوگرافی عێراق و دیمۆگرافی لە عێراق وایكردوە بیرۆكەی هەرێمەكان لەنێو چوارچێوەیەكی ئیدار و دەستووری ورد بكرێت، هۆشداریشی دا لە سیاسەتی بەزیادكردنی بێ بەرنامەی ژمارەی پارێزگاكان و داوای كرد پارڤیزگای تازە بەپێی مەرج و پێوەری دیار بڕیاری لەسەر بدرێت..
بەڕێزیان گوتیشی ژمارەی كورسییەكانی ڕەوتی حیكمە تەنها پێوەری كاریگەر نییە بەڵكو ڕۆڵی ڕساتەقینە لە هەڵوێست و دیدی سیاسی بنەما دەگرێت، دووپاتیشی كردوە عێراق ئەو قۆناغەی نێپەڕ كردووە و گەلیش لەگەڵ ئەو ڕێڕەوە بەئەرێنی كاردانەوەی هەبووە.
لەكۆتایی قسەكانیدا، بەرێز حەكیم ڕوونی كردەوە كە سەردانە یەكبەدوای یەكەكانی بۆ پاریزگاكان بۆ ئەوەیە كە پەیوەندی ڕاستەوخۆ بە هاولاتیان بكات و لەكێشەكانیان تێبگات، هەروەها بەشداری ناردنی پەیامی بەیەكەوە ژیان و تەبایی لەسەرتاپای وڵات بكات.