سەماحەتی حەكیم پێشوازی لە سەرۆكی دەستەی عەلمانی لایەنگرانی ئەهلی بە یت لە سووریا دەكات و گرنگی یەكخستنی گوتار و یەكبوونی كۆمەڵگا دووپات دەكاتەوە
بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی پێشوازی لە بەڕێز سەماحەتی عەبدولڵا نیزام سەرۆكی دەستەی عەلمانی لایەنگرانی ئەهلی بەیت لەسووریا كرد و لەم دیدارە باسی دۆخی سیاسی بەشێوەیەكی گشتی كرت لەگەڵ دۆخی ئەم ولاتانەی لایەنگرانی ئەهلی بەیتی لەخۆوە گرتوە.
سەماحەتی حەكیم لەمیانەی قسەكانی گرنگی یەكخستنی گوتاری ئاینی و بەرپەرچدانەوەی گوتاری توندو تیژی كرد كە هیچ سوودێكی نییە و جەختی كردووە لەسەر پێویستی یەكخستنی قسەی موسڵمانان سەبارەت بە كەیسە چارەنووسازەكان و ڕكابەرییەكانی ئێستا ڕووبەڕووی نەتەوە دەبنەوە.
هەروەها داوای پەرەپێدانی ئەتەكێتی پێکەوەژیانی کۆمەڵایەتی و چالاککردنی هۆكارەكانی بەهێزکردنی ڕۆحی یەکڕیزی و لێکنزیکبوونەوە لەناو کۆمەڵگادا کرد و جەختی لەسەر گرنگی نوێکردنەوەی ئامرازەکانی گوتاری ئایینی کرد لەگەڵ پێداویستی و پێشکەوتنەکانی قۆناغەکەدا، بەشێوەیەک کە مسۆگەرکردنی ڕووبەڕووبوونەوەی نەوەی گەنج و ڕووبەڕووبوونەوەی بیروبۆچوونە نامۆکان کە هەڕەشە لە پێکهاتەی کۆمەڵگاکەمان و بەها ڕەسەنەکانیان دەکەن.
سەبارەت بەدۆخی سووریا، سەماحەتی حەكیم یەكپارچەیی خاكی سووریای دووپات كردەوە و بەپێویستی زانی هەموو پێكهاتەكان بەشداری بڕیاری سیاسی سووریا بكەن بۆ ئەوەی سەقامگیری سووریا و یەكریزی نیشتمانی بەدی بێت.