• سەماحەتی حەكیم چاوی بە كۆمەڵێك پیاوانی كار دەكەوێت و گرنگی چاككردنی كەرتی بانكی و فرەكردنی گرتنەوەی دارایی دووپات كردەوە

    2025/ 04 /22 

    سەماحەتی حەكیم چاوی بە كۆمەڵێك پیاوانی كار دەكەوێت و گرنگی چاككردنی كەرتی بانكی و فرەكردنی گرتنەوەی دارایی دووپات كردەوە

    بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی پێشوازی لە كۆمەڵیك پیاوانی كار(بێزنس مان) ی عیراقی كرد، لەپێش هەموویان بەڕێز وەدیع حەنزەل كە سەرۆگی دەستەی بانەكانی عێراقە و لەم دیدارە باس لە سروشتی كەرتی بانكی كرا لەگەڵ ئاسۆی چاككردنەوەی بۆ لەگەل رۆیشتنی ئەو پێشكەوتنەی لەڕووی گشەپێدان و ئاوەدان كردنەوە هەیە كە ولات بەخۆیەوە بینیوە.

    سەماحەتی گوێبیستی بیروڕای بێزنسمانەكان بوو سەبارەت بە پێشخستنی سیستەمی بانكی و دووپاتی كردەوە كە پێویستە سیستەمی بانكی عیراقی بە نێودەوڵەتی ببەسترێتەوە، ئەوەش كاریگەری و پێوەری نێودەوڵەتی دووپات دەكاتەوە و متمانەی وەبەرهێنەرانیش بەدەست دەهێنێت، لە ناوەوە و دەرەوەی عێراقیش،

    هەروەها جەختی لەسەر گرنگی فراوانکردنی بازنەی گرتنەخۆی دارایی و هاندانی هاوڵاتیان بۆ دانانی پارە لە بانکەکان کردەوە لەگەڵ کارکردن بۆ گۆڕینی ئەم کردارە بۆ کەلتوورێکی ئابووری کۆمەڵایەتی کە یارمەتیدەر بێت بۆ چالاککردنی بازنەی دارایی و ئابووری لە وڵاتدا..
    لەكۆتاییدا سەماحەتی حەكیم ئاماژەی كرد كە گرنگە پاڵپشتی قەرز بكرێت بۆ لاوان و كەرتی نیشتەجێ بوون بەتایبەتی، ئەو كەرتەش توانای دەبێت بۆ ئەوەی چەندین كەرتی وەبەرهێنان و خزمەتگوزاری بخاتە گەڕ و هەلی كاریش بڕەخسێنێت و گشەپێدانی بەردەوامیش زامن بكات.

    Related News