بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەولەتی نیشتمانی پێشوازی لە بەڕیز محەمەد ئەحمەد ئەلمەیاحی سەرۆكی پەرلەمانی عەرەبی كرد لەم كۆبوونەوە ئەحمەد جبووری جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عەرەبیش ئامادەبوو.
لەسەرەتای دیدارەكە بەڕێز حەكیم خۆشحاڵی خۆی دەربڕی بەو سەردانە یەك بەدوای یەكانەی كەسایەتیەیە عەرەبەكان بۆ عیراق دەیكەن و گوتی : ئەو سەردانانە تیشك دانەوەی ئەو سەقامگیرییە یە كە عیراق بەخۆیەوە بینیوە و رۆڵی كاریگەری سیاسی خۆی لەناوچەكە و دەروەروبەری دەگێڕێت.
سەماحەتی حەكیم ئاماژەی كرد كە عیراق ئەمرۆ لە دۆخێكی سەقامگیری سیاسی و كۆمەڵایەتی و ئەمنی تیپەڕ دەبێت كە پێشتر بەخۆیەوە نەبینیوە، ئەوەش یارمەتیدەر بووە لە كەسیە ناوچەیی و عەرەبییەكاندا، لەسەرووی هەموویان دۆسێی فەلەستینی و داواشی كرد دامودەزەگایە عەرەبییەكان بەرپرسیارێتی خۆیان لەڕاگرتنی شەڕی غەزە پیشان بدەن و كۆتایی بە مەینەتی ئاوارە فەلەستینییەكان بهێنن.
سەماحەتی ئاماژەی بەو ئامادەكارییانە كرد كە بۆ ئەنجامدانی لووتكەی عەرەبی دەكرێت و سەماحەتی جەختی كردەوە لەسەر ئەوەی پێویستە ئەو لووتكانە تیشكدانەوەی ئەو ڕكابەرییانە بن كوە ڕووبەڕووی نەتەوەی عەرەبی دەبێتەوە، هەروەها پێویستە هەڵویستێكی یەكگرتووی هەبێت و هەماهەنگی لە نێوان پەرلەمانە عەرەبەكان هەبێت و ئەزموون ئاڵوگؤڕ بكەن بۆ پتەوكردنی كاری پەرلەمانی هاوبەش.
لەڕووی ناوچەكەوە، بەڕێز حەكیم ئماژەی بە گفتوگۆی لایەنە جیاوازەكانی ناوچەكە دا و داوای كرد پالپشتی ئەو جۆرە ڕێرەوانەی گفتوگۆ بكرێت لەبەر ئەوەی كاریگەری ئەرێنی لەسەر پتەوكردنی ئەمن و سەقامگیری ناوچەكە هەیە و دووپاتیشی كردەوە كە سەقامگیری ناوچەكە لەبەرژەوەندی هەموو لاینەكان دەبێت.