سەماحەتی حەكیم پێشوازی لە سەرۆككۆمار دەكات و گرنگی سەركەوتنی لووتكەی عەرەبی و چەسپاندنی سەقامگیری بەردەوام دووپات دەكاتەوە
بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی چاوی كەوت بەبەڕێز فەخامەتی سەرۆككۆمار عەبدولەتیف رەشید و لەم دیدارە باس لوە تازەترین پێشهاتی سیاسی عێراق و ناوچەكە كرا لەگەڵ ئەو ئامادەكارییانەی بۆ ئەنجامدانی لووتكەی عەرەبی چاوەڕوانكراو لە بەغدا بڕیارە بكرێت.
هەردوولا بە پێویبستیان زانی ئامادەكاری بۆ ئەو لووتكەیە لەسەر بەرزترین ئاستی سیاسی و لۆجستی و خزمەتگوزاری و جەختیان كردەوە لەسەر كامڵبوونی ڕۆلە نبشتمانییەكان بۆ سەرحستنی ئەو ڕووداوە عەرەبییە گرنگە، تا پێگەی عیراق و رۆڵی كاریگەری لە دەوروبەری هەرێمی و نێودەوڵەتی دەركەوێت.
دووپات كرایەوە كە گرنگە ئەو سەقامگیرییە ئەمنی و سیاسی و كۆمەلایەتییەی لەوڵات بەدی هاتوە بە پارێزراوی بمێنێتەوە، هەروەها كار لەسەر گواستنەوەی بكرێت بۆ سەقامگیرییەكی بەردەوام ئەوەش وا دەكات وەبەرهێنان ڕابكێشێت، هەروەها بووژانەوەی ئابووری ڕووبدات و متمانەی هاوڵاتی بە دەوڵەت و دەزگاكتنی زیاتر بێت.
سەماحەتی حەكیم و فەخامەتی سەرۆك جەختیان كردوەوە لەسەر پابەندبوون بە وادەی دەستپێكی هەڵبژاردنەكانی داهاتوو و دووپاتیان كردەوە كە سیستەمی شایستەكانی هەڵبژارد لە ڕابردوو سەختتر بوو، ئەو هەڵبژاردنەش یەكلایی كەرەوە دەبێت بۆ گەیشتن بە سەقامگیری دوای نا سەقامگیری ئینجا گەیشتن بە قۆناغی سەقامگیری هەمیشەیی..
لەسەر ئاستی هەرێمی، هەردوو لا جەختیان كردوەووە كە گرنگە سقامگیری سووریا بەرقەرار بێت، هەروەها هەموو پیكهاتەكانی گەلی سووریا بەشدار بێت لە دیاریكردنی چارەنووسی سیاسی لەگەڵ ئاماژەكردن بە گرنگی گفتوگۆ هەرێمییەكان كە ئێستا بەردەوامە بۆ پتەوكردنی ئەمن وسەقامگیری لەسەر ئاستی ناوچەكە و نێودەوڵەتیدا.