• سەماحەتی حەكیم پێشوازی لە شاندێكی ئەنجومەنی ئوممەی كوێتی پێشوو كرد و دووپاتی كردەوە كە عێراق سەقامگیرییەك بەیەر دەبات كەپێشتر نەبووە و چانسی وەبەرهێنانیش زۆرە

    2025/ 04 /20 

    سەماحەتی حەكیم پێشوازی لە شاندێكی ئەنجومەنی ئوممەی كوێتی پێشوو كرد و دووپاتی كردەوە كە عێراق سەقامگیرییەك بەیەر دەبات كەپێشتر نەبووە و چانسی وەبەرهێنانیش زۆرە

    بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی پێشوازی لە شاندێكی ئەنجومەنی پێشووی ئوممەی كوێتی كرد كە بەسەرۆكایەتی شێخ فەهد  فەلاح بن جامع بوو، لەم دیدارەش باس لە پتەوكردنی پەیوەندییەكانی نێوان عێراق و كوێت كرا بەشێوەیەك كە خزمەتی بەرژەوەندی هەردوو ولات و گەلی برا بكات.

    سەماحەتی حەكیم دووپاتی كردەوە كە گرنگە پەیوەندییە دوو قۆڵیەكان لەسەر بنەمای ڕێز و بەرژەوەندی هاوبەش بن، هەروەها ستایشی سەردانی شاندە عەرەبییەكانی بۆ عێراق كرد و شانازی خۆی بەو دەستپێشخەرییانە دەربڕی كە ڕەنگدانەوەی رۆحی برایەتی و لێكنزیكبوونەوەیە.
    سەماحەتی حەكیم ئاماژەی كرد كە عێراق ئەمرۆ لە دۆخێكی سەقامگیر لە  ڕووی سیاسی و كۆمەلایەتی و ئەمنی تێپەڕ دەبێت كەپێشتر بەخۆیوە نەبینیبوو، لەگەڵ پێشكەوتن لە پەیوەندی هەرێمی و نێودەوڵەتی، ئەوەش وایكرد كە ببێتە وۆركشپێكی گەورە لە سەرجەم پارێزگاكان بۆ پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری و بەدی هێنانی گەشەپێدان.
    لەكۆتایی دیدارەكە، سەماحەتی حەكیم داوای لە كۆمپانیا كوێتییەكان كرد كە وەبەرهێنان لە عێراق بكەن لەبەر ئەوەی هەلی گرنگی وەبەرهێنان لە زۆربەی كەرتەكان بەردەستە و گوتیشی ئامادەبوونی كۆمپانیا كوێتییەكان هەنگاوێكی گرنگە بۆ پتەوكردنی هاوكاری ئابووری نێوان هەردوو وڵات.

    Related News