• سەماحەتی حەكیم لە دیوانی بەغدا: عێراق لەقۆناغی چاكبوونەوەی ڕاستەقینەیە و هەنگاو بەرەو سەقامگیری و گەشەپێدان دەچێت

    2025/ 04 /19 

    سەماحەتی حەكیم لە دیوانی بەغدا: عێراق لەقۆناغی چاكبوونەوەی ڕاستەقینەیە و هەنگاو بەرەو سەقامگیری و گەشەپێدان دەچێت

    بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی لەمیانەی میوانداری كردنی لە دیوانی بەغدا بۆ نوخبەی سیاسی و كۆمەلایەتی ڕایگەیاند كە عیراق ئێستا سەقامگیرییەكی سیاسی و كۆمەلایەتی بەخۆیەوە دەبینیت ئەوەش وایكردوە ئاوەدانكردنەوە و گەشپێدانێك بەخۆیەوە ببینێت كە پێشتر بەخۆیەوەی نەبینیوە، هۆكارەكەشی سەقامگیری عیراق و پەیوەندییەكانی ولاتەكەیە لەگەڵ دەوربەر و ولاتانی عەربی و ئیسلامی.

    سەماحەتی حەكیم ئاماژەی كرد كە گرنگە باس لە ئەرێنیەكان بكرێت و سوپاسی خودای گەورە بكەین بەهۆی هاتنی بە لێشاوی وەبەرهێنەران بەرەو  عیراق، گوتیشی هەڵبژاردنی داهاتوو یەكلایی كەرەوە دەبێت و ووەك هەڵبژاردنەكانی ساڵی 2005 كە كاریگەری زۆری لەسەرپتەوكردنی سەقامگیری لە داهاتوودا هەبوو.

    سەبارەت بە یاسای هەڵبژاردن، سەماحەتی حەكیم دووپاتی كردەوە كە سیستەمی سیاسی عێراق لەسەر هاوسەنگی و قەوارەكان پێكهاتوە، ستایشی یاسای ئێستاشی كرد كە دادپەروەرییەكی لە نێوان دەنگەكان و كورسییەكان پڤیوە دیارە، هەروەها سەماحەتی هەموو هەوڵێكی ڕەت كردەوە كە بیەوێت ئەم یاسایە بگۆڕێت لەبەر ئەوەی هاوسەنگییەكان تێك دەدات.
    سەماحەتی حەکیم ئاماژەی بە گۆڕانکارییە ناوچەییەکان کرد و ئاماژەی بە کاریگەرییەکانی لافاوی ئەقسا لەسەر ناوچەکە و گرنگی دیالۆگی بەردەوامی نێوان زلهێزەکان کرد و هیوای خواست ئەم پێشکەوتنانە ڕەنگدانەوەی ئەرێنی لەسەر سەقامگیری عێراق و ناوچەکە هەبێت هەروەها پێشوازی لە سەردانەکەی شازادە خالید بن سەلمان کرد بۆ کۆماری ئیسلامی ئێران و بە هەنگاوێکی ئەرێنی لە ڕێگای پەرەپێدانی لێکتێگەیشتنی سعودیە و ئێران وەسف کرد.

    سەبارەت بە دۆسیەی ئابووری بەڕێز حەکیم ئاماژەی بەوەدا کە هێشتا عێراق بەدەست پشتبەستن بە ئابووری تاك داهات دەناڵێنێت و داوای ئەكتیڤكردنی کەرتەکانی تری وەک پیشەسازی و کشتوکاڵ و گەشتوگوزار و تەکنەلۆژیا و دامەزراندنی خانەیەک بۆ قەیرانی ئابووری و ئەمنی و کۆمەلایەتی کرد..

    سەبارەت بە دۆسیەی سیاسی، سەماحەتی حەکیم جەختی لەسەر گرنگی تەوافوقی نیشتمانی کردەوە لە پێداچوونەوە بە دەستوور و سیستەمی سیاسیدا و داوای لە گرێبەستێکی کۆمەڵایەتی نوێ کرد کە لەسەر بنەمای پاراستنی هاوسەنگی و کارایی دامەزراوە، هەروەها ئاماژەی بەوەدا کە بیرۆکەی ئێستای هەرێمەکان گونجاو نییە، چونکە پێویستی بە سەقامگیریی هەمیشەیی و کەشێکی ئارام هەیە.

    بەڕێز حەکیم ڕەتکردنەوەی دواخستنی هەڵبژاردنەکانی دووپاتکردەوە و جەختی لەسەر پێویستی ڕێزگرتن لە کاتی یاسایی هەڵبژاردنەکان کردەوە و لە هەمان کاتدا داوای کۆنتڕۆڵکردنی گوتاری هەڵبژاردن و ڕەخساندنی ژینگەیەکی گونجاو بۆ بەشداریکردنی کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت کرد...

    سەبارەت بە دۆسێی سووریا گوتی سەقامگیری سووریا پێویستە بۆ سەقامگیری ناوچەكە و داوای كرد بانگهێشت كردنەكان بۆ لووتكەی عەرەبی بە هەڵبژاردن و دیاری كردن نەبێت و گوتیشی كە عێراق لە هەموو لووتكە عە رەبییەكان لەساڵی 2003 وێرای ڕكابەرییەكان هەمیشە ئامادەبووە.
    لەكۆتاییدا سەماحەتی حەكیم دووپاتی كردەوە كە گرنگە هاوسەنگی پارێزراو بێت لە پەیوەندییە نێودەوڵەتی و هەرێمییەكان دۆخی ناوخۆ  و پێكهاتەكان و جەختیشی كردەوە لەسەر پێویستی پتەوكردنی گفتوگۆ و لێك تێگەیشتنی نیشتمانی و بەشداری هەمووان لەپرۆسەی سیاسی هەتا ئەو برایانەی لە ڕەوتی سەدرین بۆ پاراستنی فرەیی و كامل بوونی نیشتمانی.

    Related News