• بەڕێز حەكیم پێشوازی لە سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران كرد و پیشهاتی عیراق و شایستەكتانی داهاتووی لەگەڵ تاوتوێكرد

    2025/ 04 /18 

    بەڕێز حەكیم پێشوازی لە سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران كرد و پیشهاتی عیراق و شایستەكتانی داهاتووی لەگەڵ تاوتوێكرد

    بەڕیز عەمار حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی، پێشوازی لە دەوڵەتی سەرۆك وەزیران محەمەد شیاع سوودانی كرد و لەم دیدارە بیرو ڕا ئاڤلوگۆر كرا سەبارەت بە سروشتی دۆخی عێراقی و شایستە داهاتووەكان و دۆخی ناوچەكە.

    لەم دیدارە هاوڕایی لەزۆر ڕوو هەبوو بەتایبەتی سەبارەت بەو سەقامگیرییە سیاسی و كۆمەلایەتی و ئەمنییەی بەدی هاتوە، سەماحەتی حەكیم گوتی ئەو دەستكەوتانە بەدی نەدەهاتن گەر قوربانی رۆڵەكانی عیراق نەبوایە بەهەموو پێكهاتەكانی و جەختیشی كردەوە لەسەر بەرپرسیارێتی بۆ پاراستنی ئەو سەقامگیرییە كە دەكەوێت ئەستۆی هەمووان بەحكومەت و هێزە سیاسییەكان و توێژەكانی دیكەی كۆمەڵگاش.

    سەماحەتی حەكیم ستایشی بەردەوام بوونی حكومەتی لەسەر پرۆژەكان پرۆژەی تازە كرد و دووپاتی كردەوە كە پێویستە تەركیز لەسەر چارەسەری پرۆژە پەك كەوتوو و لەكار وەستاوەكان بكرێت و پاڵپشتی پرۆژەی پارڤیزگاكان بكرێت و پارەدار بكرێتتا بەشداری بكرێت لە پێشخستنی چەرخی گەشەپێدان لە هەموو ولاتدا.
    سەماحەتی باسی پەیوەندییە دەرەكییەكانی عیراقی لەگەڵ ولاتانی دراوسێ و ناوچەكە و جیهانی كرد و گوتی پێویستە لووتكەی عەرەبی لە بەغدا سەركەوتوو بێت ز ئاستی نوێنرەایەتی تێدا بەرز بێت، كە ئەوەش نیشاندەرێكی ئەرێنییە لەسەر كرانەوەی عێراق بەشێویەكی ئەرێنی بەپێی بەرەوەندی هاوبەش و پاراستنی سەروەری ولات.

    سەبارەت بە تەوەری ئابووری بەڕێز حەكیم دووپاتی كردەوە كە گرنگە سەرچاوەكانی داهات فرەبكرێن و كەرتە بەرهەم هێنەرەكان ئەكتیڤ بكرێن بۆ ئەوەی كەمتر پشت بە نەوت ببەستین، هەروەها ڕووبەرووی هەڵبەز و دابەزی نرخی نەوتیش ببینەوە، هەروەها دووپاتی كردەوە كە پێویبستە ئامادەكاری باش بۆ ئەم هاوینە بكرێت.

    سەماحەتی حەكیم بڕیاری حكومەتی بەرز نرخاد بەهۆی دیاری كردنی 11ی تشرینی دووەم وەك وادەیەك بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی و بەهەنگاوێكی گرنگی وەسفكرد بۆ پتەوكردنی ڕێڕەوی دیموكراتی و شایستەی دەستووری كە دەبێت ئامادەكاری بۆ بكرێت و بەرپرسیارێتی بخرێتە ئەستۆ.

    Related News