سەماحەتی حەكیم پێشوازی لە نێردراوی دەوڵەتی سەرۆك نەبیه بری و بالیۆزی لوبنانی كرد و دووپاتی كردەوە كە عێراق هەمیشە وەك پشتێكە بۆ لوبنان و گەلە براكەی
بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی پێشوازی لە بەڕێز دكتۆر قەبلان قەبلان نیردراوی سەرۆك نەبیه بری سەرۆكی لوبنان كرد كە بەیاوەری بەڕێز عەلی ئەدیب حیجاب بالیۆزی لوبنان ئامادەبوو.
لەم دیدارە باس لە تازەترین پێشهاتی سیاسی ناوچەكە كرا لەگەڵ پەیوەندی دوو قۆڵی نێوان عێراق و لوبنان لەگەڵ چۆنیەتی پێشخستانی بەشێوەیەك كە خزمەتی هەردوو گولی دۆست و برا بكات.
سەماحەتی حەكیم دووپاتی كردەوە كە عیراق لەهەڵوێستەكانی لەسۆنگەی بەرپرسیارێتی و ئەخلاقی بەرامبەر لوبنان هەڵوێست دەنوێنێت، جەختیشب كردەوە كە عێراق پێشتر و ئێستا هەر پالپشتی لوبنان بووە و تا ئێستاش ئامادەیە لەزۆربەی قەیڕانەكان لەرێگەی پێشكەش كردنی هاوكاری سیاسی و مرۆیی و میدیایی بێ هیچ مەرجێك.
گوتیشی هەڵوێستی عێراق پاڵپشتی كردنی دۆسێیە عەرەبی و ئیسلامییەكانە لەسەرووی هەمووشیانەوە هەردوو كەیسی فەلەستینی و لوبنانییە، ئەوەش تیشك دەخاتە سەر بڕوامان بە بەدی هێنانی سەقامگیری و ئاسوودەیی لە ناوچەكەدا، هەروەها دووپاتی كردەوە كە عیراق ئامادەیە بەشداری بكات لە ئەركەكانی ئاوەدانكردنەوەی لوبنان بەهۆی ئەو توانایەی هەیەتی و ئاماژەی كرد كە ئەوان هەمیشە پشت و سەنەدی لوبنان دەبن لەڕووی هەموو كەرتەكانەوە.