• سەماحەتی حەكیم لە كۆڕبەندی سلێمانی نێودەوڵەتی: هیچ شوێنگرەویەك بۆ گفتوگۆ نییە بۆ سەقامگیری ناوچەكە و پتەوكردنی پەیوەندییەكان

    2025/ 04 /17 

    سەماحەتی حەكیم لە كۆڕبەندی سلێمانی نێودەوڵەتی: هیچ شوێنگرەویەك بۆ گفتوگۆ نییە بۆ سەقامگیری ناوچەكە و پتەوكردنی پەیوەندییەكان

    بەڕیز عەمار حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هیزەكانی دەولەتی نیشتمانی بەشداری لە چالاكییەكانی كۆربەندی سلێمانی نێودەوڵەتی كرد و لەوێ باسی دیدی سیاسی و ستراتیژی خۆی كرد سەبارەت بە دۆخی عێراق و ناوچەكە، سەماحەتی دووپاتی كردەوە كە گفتوگۆ باشترین ڕێگایە بۆ ئەوەی كێشەكان چارەسەر بكێن و سەقامگیری بەرقەرار بێت.

    سەماحەتی ئاماژەی بەگرنگی ئەو پەیوەندییەی كرد  كە لەگەڵ كۆماری ئیسلامی ئێران هەیە بە پێیەی كە ولاتێكی دراوسێیە و لەگەڵ عێراق سنوور و خاڵی هاوەبشی زۆری هەیە، جگە لە ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمەریكا كە رۆڵی لە ڕووخاندنی دیكاتۆریەت هەبوو، هەروەها پالپشتی پرۆسەی سیاسی عێراق بووە و دووپاتی كردەوە كە عێراق هەمیشە جخت لەسەر ئەوە دەكاتەوە كە پەیوەندییەكی هاوسەنگی لەسەر بنەمای بەرژەوەندی هاوبەش و گەشەپێدانی بەردەوام هەبێت.

    سەماحەتی ڕوونیكردەوە، كە عێراق یەكەمین سوودمەندە لەهەر گفتوگۆیەك لە نێوان ئێران و ئەمەریكا بكرێت، هەروەها بژاردەی دیكە جگە لە گفتوگۆ باجەكەی گەلێك زۆر و قورسە لەسەر هەمووان بۆیە بیرهێنانەوەی بۆ دەستپێشخەری بەڕێز عەبدواعەزیز حەكیم كرد(نهێنی پارێزراو بێت)كە لەساڵی 2007 بانگەشەی بۆ ئەم گغتوگۆیە كرد.
    بەڕێز حەکیم سەبارەت بەدۆخی ناوخۆیی عێراقەوە جەختی لەسەر پتەوکردنی سەروەری یاسا و دەستوور و ڕەتکردنەوەی نۆرمە سیاسییەکان کردەوە کە دەبێ دەوڵەت قۆرخی بکات و ئاماژەی بەوەشکرد کە مامەڵەکردن لەگەڵ ئەم دۆسیەیە بە هێمنی و ڕێکخراوی لە چوارچێوەی دامودەزگاکانی دەوڵەتدا ئەنجام دەدرێت، ئەویش  دوور لە شێوازەکانی توندوتیژی،  هەروەها جەختی لەسەر گرنگی هەمەچەشنکردنی پەیوەندییە ئابوورییەکان لەگەڵ وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی کردەوە و بە پێویستی زانی هاوسەنگی لەو پەیوەندییانەدا وەک لەڕووی سیاسییەوە هەیە ئەویش هەبێت، هەروەها ئاماژەی بەوەشکرد کە عێراق لەبواری بەرهەمهێنانی غاز لەبەدیهێنانی خۆبژێوی نزیکبووەتەوە..

    هەر سەبارەت بەدۆخی عیراقی، سەماحەتی حەكیم جەختی كردەوە لەسەرچەسپاندنی دەستەلاتی یاسا و دەستوور و ڕەت كردنەوەی عورفە سیاسییەكان و جەختی كردەوە لەسەر ئەوەی كە دەبێت چەك تەنها بەدەستی دەوڵەتەوەبێت.                                                                                      
    هەروەها ئاماژەی كردكە ئەم دۆسێیە پێویستە بە هێوری چارەسەر بكرێت و دام و دەزگایەكان ڕێكبخرێن بێ ئەوەی   گرژی هەبێت و ئاماژەی كرد كە پێویستە دامودەزگاكانی دەوڵەت ڕێكبخرێن دوور لە دروستكردنی گرژی و ئاڵۆزی ..                                                                                                                 هەروەها سەماحەتی جەختی لەسەر گرنگی هەمەچەشنکردنی پەیوەندییە ئابوورییەکان لەگەڵ وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی و پێویستی هاوسەنگی لەو پەیوەندییانەدا کردەوە وەک لەڕووی سیاسییەوە و ئاماژەی بەوەشکرد کە عێراق لەبواری بەرهەمهێنانی غاز لەبەدیهێنانی خۆبژێوی نزیک بووەتەوە..

    سەبارەت بە هەڵبژاردنەکان، بەڕێز حەكیم ستایشی ئەنجامەکانی هەڵبژاردنەکانی ئەم دواییەی ئەنجومەنی پارێزگاکانی کرد و بە هاوسەنگترین و هێمنترین هەڵبژاردنی وەسفکرد، هەروەها پشتیوانی خۆی بۆ یاسای ئێستای هەڵبژاردن دەربری و هەر هەموارکردنێکی تاکلایەنەی ڕەتکردەوە کە هەوڵی گۆڕینی هاوکێشە واقیعییەکان بدات لەڕێگەی زاڵبوون یان لەڕووی تاکتیکی و تەكنیكییەوە.

    سەماحەتی  باسی ئەزموونی ڕەوتی حیکمەتی نیشتمانی کرد و تەئکیدی لەوە کردەوە کە بە بەردەوامی بەرەو بوژاندنەوەی سیاسی هەنگاو دەنێت و ئەنجامەکانی ئەم دواییانەش بەڵگەیەکی ڕوونن لەسەر ئەم پێشکەوتنە و ئاماژەی بەوەدا کە سیستەمی پەرلەمانی سەرەڕای ئاستەنگییەکانی لە بڕیارداندا، بەشداربوون و دڵنیایی بۆ پێکهاتەکان مسۆگەر دەکات، بە پێچەوانەی سیستەمی سەرۆکایەتی کە مەرکەزییەت بڵاودەكاتەوە...

    لەكۆتاییدا سەماحەتی حەكیم لە گوتەكەیدا دووپاتی كردەوە كە پێكهێنانی دوو فراكسیۆنی سیاسی گەورە كەیەكیان پێكهاتەكان تێپەڕ دەكات و ئەوی دیكەش پێكهاتەكان نوێنەرایەتی دەكەن، لە كەشێكی دیموكراتی و زۆرینەش حكومەت پێك دەهێنیتئەویش دیكەش دەبێت ئۆپۆزسیۆن ئەوەش  ڕەنگدانەوەی پێشكەوتنی پرۆسەی سیاییە لە عێراق و پتەوكردنی ڕێڕەوی دیموكراتی.

    Related News