• سەماحەتی حەكیم سەردانی سلێمانی دەكات و چاوی بە بافل تاڵەبانی دەكەوێت و گرنگی دیالۆگ و سەقامگیری و پاراستنی مافی عیراقییەكان دووپات دەكاتەوە

    2025/ 04 /15 

    سەماحەتی حەكیم سەردانی سلێمانی دەكات و چاوی بە بافل تاڵەبانی دەكەوێت و گرنگی دیالۆگ و سەقامگیری و پاراستنی مافی عیراقییەكان دووپات دەكاتەوە

    لەدەستپێكی سەردانەكەی بۆ پارێزگای سلێمانی بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەوڵەتی نبشتمانی چاویكەوت بە بەڕێز بافل تاڵەبانی  سەرۆكی یەكێتی نیشتمانی كوردستان كەوت و لەم دیدارە باسی پێشهاتی سیاسی عێراق و ناوچەكە و شایستە داهاتووەكان كرا.

    لەم چاوپێكەوتنە سەماحەتی حەكیم پیرۆزبایی لە خەڵكانی شاری هەڵەبجە كرد بەبۆنەی دەنگدانی ئەنجومەنی نوێنەران بە هەژماركردنی وەك پارێزگایەكی عێراقی تازە، هیواشی خواست ئەو بڕیارە خزمەتێكی گەورە بۆ ئەو شارە بەدی بهێنێت كە پێشر مەینەتی زۆری چێشتوە و قوربانی زۆری داوە.

    سەماحەتی حەكیم گرنگی پارستنی ئەو سەقامگیرییەی لە ولات هەیە بە گرنگی وەسف كرد بۆ ئەوەی كار لەسەر ئەوە بكرێت ببێتە سەقامگیرییەكی هەمیشەیی و چەسپاو. بۆ ئەوەش بەرپرسیارێتی خستە ئەستۆی سەرجەم هێزە سیاسییەكان و كۆمەلایەتییەكان تا ئەو ڕێرەوە باشتر بكەن.
    هەروەها داوای كرد گفتوگۆی نێوان حكومەتی ناوەندی و حكومەتی هەرێمی كوردستان هەبێت بۆ چارەسەری كێشە هەڵپەسێردراوەكان و جەختیشی لەسەر پابەندبوون بە دەستوور و تەنازول كردن بۆ بەرژەوەندی گشتی وەك بنەمایەكی جێگیر كردەوە بۆ گفتوگۆیەكان و دووپاتی كردەوە كە پێویستە مافی فەرمانبەران و جوتیاران لە هەموو عێراق پارێزراو بێت.
    لەڕووی ناوچەكە، سەماحەتی حەكیم قەناعەتی خۆی بە گرنگی گفتوگۆیە بەردەوامەكان لەنێوان كۆماری ئیسلامی ئێران و ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمەریكا دەربری و ئاماژەی كرد كە عیراق زۆر پالپشتی ئەو جۆرە گفتوگۆیانە دەكات و جەختی كردەوە لەسەر سەقامگیری سووریا و زەمانەتی بەشداری كردنی هەموو پێكهاتەكانی گەلی سووریا لە دیاریكردنی چارەنووسی ولاتی خۆیان.

    Related News