سەماحەتی حەكیم پێشوازی لە سەرۆكی كۆمەڵەی قەیڕانە نێودەوڵەتییەكان دەكات و سەقامگیری عێراق و گرنگی دیالۆگ لەناوچەكە دووپات دەكاتەوە
بەڕیز عەمار حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی پێشوازی لە خاتوون كمفۆرت ئایرۆ سەرۆكی كۆمەڵەی قەیڕانە نێودەوڵەتییەكان كرد و لەم دیدارەدا باس لە پێشهاتەكانی دۆخی سیاسی عێراق و ناوچەكە كرا و بیروبۆچوون ئاڵوگۆر كرا سەبارەت بە گۆڕانكارییە نێودەوڵەتییەكان لەسەر گۆڕەپانی عێراق و ناوچەكە و نێودەوڵەتیدا.
سەماحەتی لەم چاوپێكەونە دووپاتی كردەوە كە عیراق لەدۆخێكی سەقامگیر دایە كەپ ێشتر بەخۆیەوە نەبینیوە، لەڕووی سیاسی و كۆمەلایەتی و ئەمنی و ئابووری، ئاماژەشی كرد كە ئەو هەڵمەتەی گەشەپێدان ولاتی وەك وۆرك شۆپێكی گەورە لیكردوە كە كار تێیدا لەزۆربەی پارێزگاكان بەردەوامە.
سەماحەتی ڕوونی كردەوە كە هەڵبژاردنەكانی داهاتوو وێستگەیەكی گرنگە بۆ رۆیشتن بۆ قۆناغی سەقامگیری هەمیشەیی و داواشی لە رۆڵەكانی گەلی عیراق كرد بەشداری كاریگەر لە هەڵبژاردنەكان بكەن ئەویش لە سۆنگەی هەست كردن بە بەرپرسیارێتی نیشتمانیەوە.
سەماحەتی جەختی كردەوە كە گرنگە گوتار مامناوەندی و هاوسەنگ بێت و رۆڵیشی لە دروستكردنی كەشێكی ئەرێنی هەبێت كە پاڵپشتە بۆ سەقامگیری سیاسی و كۆمەلایەتی لە ولات.
لەچوارچێوەی قسەكردنی لەسەر سیاسەتی دەرەوە سەماحەتی ئاماژەی كرد كە عێراق مامەڵە لەگەڵ گۆڕانكارییە ناوچەییەكان و نێودەوڵەتییەكان بە بنەمای بەرژەوەندی هاوبەش و ڕێزگرتن لە سەرەوەری دەكات، لەگەڵ ڕێزگرتن لە دراوسێیەتی و دووپاتیشی كردەوە كە پالپشتی سەقامگیری سووریا دەكات و پێی باشە هەموو پێكهاتەكانی سووریا پارێزراو بن تا زامنی یەكپارچەیی و هاوسەنگی بكرێت.
.لەكۆتاییدا بەڕێز حەكیم لەم چاوپێكەونە گرنگی دیالۆگی وەك ڕێگایەك بۆ چارەسەری كێشە هەلپەسێردراوەكان لە ناوچەكە دووپات كردەوە و ئاماژەی كرد كە دانیشتن لەسەر مێزی گفتوگۆكە ناوچەكە بەخۆیەوە بینیوە لە بەرژەوەندی گەلانی ناوچەكەیە و داواشی كرد دەستپێشخەری زیاتر هەبێت تا ئەمن و سەقامگیری چەسپاوتر بێت.