سەماحەتی حەكیم لەگەڵ پارێزگاری دیالا دۆخی خزمەتگوزاری و شێوازی پێشكەوتن لە كەرتی ئابووری تاوتوێ دەكات
بەرێز عەمار حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی چاوی كەوت بە بەڕێز عەدنان محەمەد ئەلشەمەری پارێزگاری دیالا كەوت و لەم دیدارە باس لە دۆخی خزمەتگوزاری لە شارەكە و چۆنیەتی پێشكەوتنی بۆ خزمەتكردنی هاولاتیان كرا.
سەماحەتی لەم دیدارە گرنگی بایەخدانی بە قۆستنەوەی ئەو خاسیەتە گرنگانەی پارێزگاكە دا لەبوارەكانی كشتوكاڵ و پیشەسازی و گەشتیاری جگە لە رۆڵی زیندوویان لە بواری وەبەرهێنانی وزە، داواشی كرد زۆرترین توانا لەو شتانە وەربگیرێت بۆ پێشخستنی گەشەپێدان.
هەروەها بەڕیز حەكیم جەختی كردەوە لەپێویستی ڕاكێشانی وەبەرهێنان بۆ دیالا بۆ فرەكردنی سەرچاوەكتنی داهات ئەوەش هۆكارە بۆ پتەوكردنی داهاتی ناوخۆ و ڕەخساندنی هەلی كار و ئاماژەی كرد كە گرنگە ئەو هاوبەشییە لەگەڵ زانكۆی دیالا ئەكتیڤ بكرێت و سوود لە كەسە شارەزایەكان و ئەزمونی زانكۆكە وەربگرین..
سەماحەتی دووپاتی كردەوە كە حكومەتە نێوخۆییەكان زیاتر حكومەتی خزمەتگوزارییە بە پلەی یەكەم، هەروەها پێویستە ئەو رۆلە پارێزراو بێت دوور لە ڕكابەری سیاسی ڕوونیشی كردەوەكە پێویستە بەنەمای نا مەركەزی پەیڕەو بكرێت وەك لە دەستووری عێراقی هاتوە.