• سەماحەتی حەكیم لەیادی سی و حەوتەمینی تاوانی ئەنفال باس دەكات و دادپەروەری بۆ قوربانیانی دووپات دەكاتەوە

    2025/ 04 /14 

    سەماحەتی حەكیم لەیادی سی و حەوتەمینی تاوانی ئەنفال باس دەكات و دادپەروەری بۆ قوربانیانی دووپات دەكاتەوە

    بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی باسی تاوانی قێزەونی ئەفنالی كردەوە و لەیاری سیو حەوتەمینی بە تاوانێكی جەرگ بڕی وەسف كرد و گوتی یەكێك بوو لە قێزەونترین ڕووداوەكان، مەرگ و تێكدان گەلی عیراقی پێیدا تیپەڕ بوو لەژێر حكومی دیكتاتۆری.

    سەماحەتی لە بەیانێكدا بەو بۆنەیەوە گوتی گەلی كوردیمان تووشی ئەو تاوانە گەورەیە هاتەوە و جۆرەها تاوانی دەربەدەركردن و ئازاردان و گۆری بەكۆمەڵ و دەستبەسەر داگرتنی موڵك و ماڵ و وشكردنەوەی زەوی و زار و باخەكان ئەنجامدران، لە یەكێك لە گەورەترین دیمەنی پێشێلكاری بەرامبەر مرۆڤایەتی.

    سەماحەتی دووپاتی كردەوە كە گرنگە وەك ڕێزێك بۆ قوربانیانی ئەو ڕووداوە بەئازارە هەستینەوە سەر پێ و داوا بكەین لەگەڵ هاوبەشانمان لە دیمەنی سیاسی بەوەی كە پێویستە قوربانیان ڕێزیان لێبگیرێت و ئەو زڵمەی لێیان كراوە بەزیندووی بمێنێتەوە، كاریش بكرێت لەسەر قەرەبووكردنەوەی كەس و كاریان لەڕووی مادی و مەعنەویەوە.

    لەكۆتایی قسەكانی سەماحەتی حەكیم گوتی : سلاو لەسەرجەم شەهیدانی عێراق و سڵاوێكی تایبەت بۆ رۆحە پاك و بێ گەردەكانی ئەوانەی بەخوینی خۆیان خاكی ئەم ولاتەیان ئاودا.

    Related News