• سەماحەتی حەكیم: خزمەتكردنی هاولاتی كورت ترین ڕێگایە بۆ بۆ بەدەستهێنانی ڕەزامەندی خودای گەورە و ئەنجومەنی پارێزگاكانیش پێویستە بە خزمەتگوزاری بمێننەوە

    2025/ 04 /13 

    سەماحەتی حەكیم: خزمەتكردنی هاولاتی كورت ترین ڕێگایە بۆ بۆ بەدەستهێنانی ڕەزامەندی خودای گەورە و ئەنجومەنی پارێزگاكانیش پێویستە بە خزمەتگوزاری بمێننەوە

    بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی چاوی كەوت بە كۆمەڵێك لە ئەندامی فڕاكسیۆنی هاوپەیمانێتی لە حكومەتە خۆجێیەكان بۆ ئەوەی لە نزیكەوە چاودێری دۆخ و گرنگترین پێداویستییەكانیان بكات و زانیاری لەسەر تەگەرە و ڕكابەرییەكان هەبێت.
    سەماحەتی دووپاتی كردەوە كە ئەو دیدارە بۆ خزمەتكردنی هاولاتی وەك بەرزترین ئەركە و كورت ترین ڕێگایە بۆ ئەوەی رەزامەندی خودای گەورە دەستەبەر بكەین و گوتیشی پێویستە ئەركەكان چڕ بكەینەوە بۆ ئەوەی ئاستی خزمەتگوزاری لەسەرجەم پارێزگاكان باشتر بكەین.

    سەماحەتی ئاماژەی كرد كە عێراق گۆرانكارییەكی گەورەی بەخۆیەوە بینیوە و بووتە وۆركشۆپێكی گەورە لەسایەی چالاكی بیناسازی و خزمەتگوزاری كە بەڕوونی دیارە لە گەشتە مەیدانییەكان لەزۆربەی پارێزگاكان و جەختیشی كردەوە لەسەر ئەوەی ئەو ڕەوشەی گەشەپێدان كاریگەری ئەرێنی لەسەر ژیانی هاولاتیان دەبێت.
    سەماحەتی داوای كرد ئەنجومەنی پارێزگاكان لە ڕكابەری و ئاژاوە و ململانێی سیاسی و خۆیان لەو ململانێیانە دوور بگرن، تەنها رۆڵی خۆیان لە خزمەتكردنی هاولاتیان و پێداویستیەكانیان..
    لەكۆتایی دیدارەكە، سەماحەتی جەختی كردەوە پێویستی بەپارەداركردنی حكومەتە نێوخۆییەكان و پێدانی دەستەلاتی دەستووری و یاسایی پێیان بۆ ئەوەی بە چالاكی كارەكانیان بۆ گەشەپێدان بەردەوام بێت.

    Related News