سەماحەتی حەكیم گرنگی گفتوگۆی هەرێمی و هەڵبژاردنەكانی داهاتوو دووپات دەكاتەوە بۆ بەدی هێنانی سەقامگیرییەكی بەردەوام
سەماحەتی عەمار حەكیم، سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی سەرۆكایەتی كۆبوونەوەی خولی دەستەی بیروڕای ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی كرد، لەوێ باسی چەندین كەیس و دۆسێی گرنگی خشتەی كارەكانی كۆبوونەوەكە كرا و لەكەش و هەوایەكی ئارامدا بیروڕا ئاڵوگۆر كرا.
سەماحەتی حەكیم لەكۆبوونەوەكە جەختی كردەوە لەسەر پەیڕەوكردنی بنەمای نەخیر بۆ بەهەند وەرنەگرتن و نەخێر بۆ ترس و گەورەكردن، جەختیشی كردەوە لەسەر گرنگی گفتوگۆی ئەمەریكی -ئێرانی لەبەر ئەوەی ڕۆڵی ئەكتیڤی دەبێت لە سەقامگیری كردنی ناوچەكە و گەشبینی خۆی پیشاندا بۆ گەیشتن بەڕێكەوتنێك كە خزمەتی هەردوو گەل بكات.
سەماحەتی ستایشی دیاریكردنی وادەی دەستپیكردنی هەڵبژاردنی داهاتووی كرد و بە وێستگەیەگی كاریگەری هەژمار كرد بۆ ڕۆیشتن بەرەو قۆناغی سەقامگیری هەمیشەیی و بەردەوام لە عێراق، هەروەها ئاماژەی بۆ كاریگەری یاسای هەڵبژاردنەكانی ئێستا كرد لە پاراستنی هاوسەنگی هەڵبژاردن لەهەڵبژاردنی نێوخۆیی و هەڵبژاردنەكانی هەرێمی كوردستان..
هەر لەم ڕووەوە، سەماحەتی حەكیم ئاماژەی كرد كە سروشتی سەردانەكانی بۆ چەند پارێزگایەكی عێراق بەهەرێمی كوردستانەوە، مۆركێكی كۆمەلایەتی لە ناوەرۆكی هەڵگرتبوو ئامانجیش پەیوەندی ڕاستەوخۆ بوو لەگەڵ رۆڵەكانی گەل بەهەموو پێكهاتەكانەوە، لەگەڵ ئاگاداربوونی سروشتی دۆخی پارێزگاكان و پێداویستییەكانیان.
سەماحەتی دووپاتی كردەوە كە گرنگە دەست بگرین بە گوتاری هێور و مامناوەند لەبەر ئەوەی ئەو شێوازە بناغەیەكی سەرەكییە بۆ پاراستنی ولات و پتەوكردنی بەرژەوەندییەكانی گەلی عیراق.