سەماحەتی حەكیم: عێراق بە سەقامگیرییەكی ناوازە تیپەڕ دەبێت و پاڵپشتی یەكپارچەیی خاكی سووریا دەكات
بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی پێشوازی لە كۆمەڵێك سەرۆكی سەنتەرەكانی توێژینەوە و تاتوێكردنی كاروباری سووریا كرد كە بەداوەتنامەیەكی فەرمی كاروباری وەزارەتی دەرەوە بانگهێشت كرابوون، ئەوەش لەچوارچێوەی پتەوكردنی گفتوگۆ و لێك نزیكبوونەوەی بۆچوونەكانی نێوان هەردوو وڵات.
سەماحەتی لەم دیدارە دووپاتی كردەوە كە عیراق سەقامگیرییەكی بەخۆیەوە بینیوە كە پێشتر بەخۆیەوە نەبینیوە لەڕووی سیاسی و كۆمەلایەتی و ئەمنی، هەتا ئابووریش ئاماژەشی كرد كەئەو پەیوەندییە بەتینەی بە ولاتانی ناوچەكەو جیهانمان دەبەستێت لەگەڵ ئەو هاریكارییە فراوانەی لە چەندین بوارەكانی هەیە بەتایبەتی ئابووری و ئەمنی بەشداری دەكات لە بەدی هێنانی سەقامگیری ناوچەكە بەگشتی.
سەماحەتی دووپاتی كردە وە كە هەڵوێستی عیراق نەگۆڕاوە سەبارەت بەپاڵپشتی كردنی یەكپارچەیی خاكی سووریا لەگەڵ گرنگی سەقامگیری سووریا كە گرنگە بۆ سەقامگیری ناوچەكە، جەختیشی كردەوە لەسەر بەشداری كردنی سەرجەم توێژەكانی گەلی سووریا لە دروستكردنی بڕیاری سیاسی و پاراستنی پێكهاتەكانی.
سەماحەتی ڕوونی كردەوە كە سەنتەرەكانی توێژینەوە و گەڕان بەگویرەی ئەو دید و پێشنیار و چارەسەرانیە پێشكەشی دەكات هاوكارە لە پاڵپشتی دەوڵەت جگە لە بەشداری كردنی لە چارەسەری ڕكابەرییە كۆمەلایەتییەكان و بەهێزكردنی ناسنامەی نیشتمانی بەتایبەتی لەسووریا دوای ڕووداوەكانی ئەم دواییە.