• سەماحەتی حەكیم چاوی بە بەڕێز وەزیری گواستنەوە دەكەوێت و ستایشی ئەركەكانی وەزارەتەكە دەكات لە ڕووی خزمەتكردن هاولاتی و پێشخستنی ژێرخان

    2025/ 04 /12 

    سەماحەتی حەكیم چاوی بە بەڕێز وەزیری گواستنەوە دەكەوێت و ستایشی ئەركەكانی وەزارەتەكە دەكات لە ڕووی خزمەتكردن هاولاتی و پێشخستنی ژێرخان

    بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی چاوی كەوت بە بەڕێز رەزاق محێبس وەزیری گواستنەوە و لەوێ گوێبییستی باسێكی درێژبوو سەبارەت بەو خزمەتانەی وەزارەتی گواستنەوە پێشكەشی بە هاولاتیان دەكات و وەك پێشخستنی شوێنەكان و زیادكردنی سەرچاوەكانی داهات بۆ ئەوەی گەنجینەی دەوڵەت زیاتر ببوژیتەوە.
    سەماحەتی حەكیم لەم دیدارە باسی گرنگی بە ئەلكترۆنی كردنی خزمەتگوزارییەكانی گواستنەوەی كرد و ئاماژەی كرد كە وەزارەت دۆسێی ستراتیژی لە باوەش گرتوە كە پەیوەندی ڕاستەوخۆیان بە ژیانی هاولاتیان هەیە ئەوەش پێویستی بە هاوسەنگی هەیە لە دۆسێیەكان تا كاریگەری ئەرێنی لەسەر 
    دۆخی رۆژانەیهاولاتی هەبێت.

    هەروەها جەختی لەسەر پێویستی باشتركردنی هێڵی ئاسمانی نیشتمانی و بەرزکردنەوەی کوالیتی خزمەتگوزاری و مۆدێرنکردنی کەشتیگەلەکان و بەردەوامبوون لە مەشق پێکردنی کادیران کردەوە، جگە لەوەش جەختی لەسەر گرنگی پڕۆژەکانی بەندەری فاو و ڕێگای گەشەپێدان کردەوە لە ئەنجامدانی بازدانێکی نەوعی بوو بۆ عێراق لەسەر ئاستی ئابووری و خزمەتگوزاریدا..

    سەماحەتی داوای کرد گرنگی بە کەرتی گواستنەوەی تایبەت بدرێت لەڕێگەی پەرەپێدانی گەراجەکان و کردنەوەی هێڵێکی نوێ کە بەپیل پێداویستی هاوڵاتیان بێت، جگە لە پاڵپشتیکردنی پرۆژەکانی هێڵی شەمەندەفەر و بەهێزکردنی ئامادەبوونیان وەک ئامرازێکی ستراتیژی گواستنەوە...

    لەكۆتاییدا، سەماحەتی جەختی كردەوە لەسەر پێویستی نەهێشتنی گەندەلی بەهەموو جۆرەكانیەوە و ڕەتكردنەوەی هەر هەوڵێك كە بیەوێت پڕۆژە نیشتمانییەكان بۆ بەرژەوەندییەكی تەسك بەكار بهێنێت، دووپاتیشی كردەوە كە سەركەوتنی وەزارەتی گواستنەوە لە كارەكانی هەنگاوێكی گرنگە بۆ خزمەتكردنی هاولاتی و پتەوكردنی ڕێرەوی گەشەپێدانی گشتی لەهەموو عیراقدا.
     

    Related News