• سەماحەتی حەكیم لە ئامرلی: ئەو شارەی ئەفسانەی خۆڕاگری و ئیرادەی عێراقی یە كاتی سوپاس گوزاری و بەدۆكۆمێنت كردمی قوربانییەكان هاتوە

    2025/ 04 /10 

    سەماحەتی حەكیم لە ئامرلی: ئەو شارەی ئەفسانەی خۆڕاگری و ئیرادەی عێراقی یە كاتی سوپاس گوزاری و بەدۆكۆمێنت كردمی قوربانییەكان هاتوە

    لەكۆتایی گەشتەكەی بۆ پارێزگای سەلاحەدین بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەولەتی نیشتمانی بوو بەمیوانی بەڕێز مەهدی تەقی ئامرلی و لەوێش چاوی كەوت بەكۆمەڵێك شیخ و پیاوە دیارەكانی ناوچەكە.

    لەگوتەیەكدا سەماحەتی حەكیم دووپاتی كردەوە كە ئامرلی وەك نموونەیەكە بۆ خۆڕاگری و ئیرادەی نیشتمانی و گوتیشی ئامرلی ئەفسانەیەكە لە بەرگری كردن لە نیشتمان كە سەخت بوو لەتیرۆر كە بەرامبەری تووشی داڕمان بوو تابوو بە سونبلێكی شانازی بۆ هەموو عێراقییەكان.

    سەماحەتی باسی پەیوەندی مێژوویی نێوان مەرجەعیەتی ئیمام حەكیم (نهێنی پارێزراو بێت) لەگەل ئەوان كرد و گوتی ئەو سەردانە چەندین هەڵویست و یادەوەری نەمر بیرمان دەهێنێتەوە كە پێویستە بەدۆكۆمێنت بكرێت بۆ ئەوەی نەوەكانی داهاتوو بزانن كە گەلی عێراقی بە سورسشتی خۆی سەختە لەسەر دوژمنەكانی و خاوەن شارستانیەت و ناسنامەیەكی چەسپاوە.

    سەماحەتی حەكیم ئاماژەی بە گرنگی ڕێزگرتنی تایەبتمەندییە ئاینی و مەزهەبی و نەتوەیی و عەشایری و ناوچەیی دا و گوتی گەلی عێراق سەرپەرشتی ڕەت دەكاتەوە و باوەڕی بە كرانەوە و قبوولكردنی بەرامبەر هەیە، ناسنامەی كۆكەرەوەش  تەنها بەڕێز و تەقدیری هەموان بۆ یەك بەدی دێت.
    بەڕێزیان گوتیشی عێراق بەدۆخێكی سەخت تێپەڕ بوو سەرەتا لە دەستپێكی دیكتاتۆریەت بۆ تیرۆر و گوتارە توندەكان و تایفییەكان گوتیشی قسە لەوانەیە خوێن ڕشتن قەدەغە بكات و لەوانەشە خوێن بڕێژێت، داواشی كرد بانگەشە بۆ یەكریزی بكەن و ئاگری فیتنە بكوژێننەوە.."

    هەروەها داوای كرد خوێندنەوەیەكی ئەرێنی بۆ سروشتی عێراقی ئەمرۆ بكەن، ئێستا ولات سەقامگیرییەكی سیاسی و ئەمنی و كۆمەلایەتی و ئابوری بەخۆیەوە بینیوە و بووتە وۆرشۆپێكی گەورە بۆ پرۆژەكانی ئاوەدان كردنەوە و گەشەپێدان لە هەموو ڕووەكان  لەزۆربەی پارێزگاكان.
    سەماحەتی دووپاتی كردووە كە دەبێت سوپاسی ئەو نیعمەتە بكەین و باسی گەشبینی بكەین لەبری نائومێدی و داوای كرد خۆیان بۆ هەڵبژاردنەكاتنی داهاتوو ئامادەب كەن و بەفراوانی بەشداری بكەن و دووپاتی كردەوە كە پێویستە كارتی دەنگدان تازە بكرێتەوە كە مەرجێكی سەرەكی بۆ بەشداریكردن ئەوەش سەقامگیری و بەردەوامی كاروانی ئاوەدانكرنەوە زامن دەكات.
     

    Related News