• سەماحەتی حەكیم لە توزخورماتو: بەیەكەوە ژیان نهێنی هێزی عێراقەو پێكهاتەكان پردی گەیشتنن بە جیهان

    2025/ 04 /10 

    سەماحەتی حەكیم لە توزخورماتو: بەیەكەوە ژیان نهێنی هێزی عێراقەو پێكهاتەكان پردی گەیشتنن بە جیهان

    لەچوارچێوەی سەردانەكەی بۆ قەزای توز خورماتو و گوندەكانی دەوروبەری لەمیانەی سەردانەكەی بۆ پارێزگای سەلاحەدین، بەڕیز عەمار حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی چاوی بە كۆمەڵێك لەشووخ و پیاوە دیارەكانی قەزایەكە لە سەرجەم پێكهاتەكان كەوت، لەم چاوپێكەوتنە سەماحەتی دووپاتی كردەوە كە خۆشەویستیەكی زۆر ز بایەخی زۆریان بۆ ئەم شارە خۆشەویستە هەیە كە بە شاری شەهیدان و باخی بەیەكەوە ژیانە.

    سەماحەتی جەكیم ئاماژەی كرد كە توز خورماتو وەك عێراقێكی بچووككراوە وایە لەبەر ئەوەی باوەشی بۆ هەموو پێكهاتە سەرەكییەكان كردوەتەوە لە عەرەب و كورد و توركمانەوە، دووپاتیشی كردەوە كە تیرۆر هەوڵیداوە لەم جۆرە بەیەكەوە ژیانە بدات بەڵام خۆڕاگری خەڵكەكە هەموو ئەو پلانانەی پووچەڵ كردەوە .

    سەماحەتی حەكیم دووپاتی كردەوە كە بەیەكوە ژیان و فرەیی عێراق ئینكار ناكرێت بەڵكو پێویستە ئەم پەیوەندییەی نێوانیان لەچوارچێوەی ناسنامەی نیشتمانی كۆكەرەوە یەك بخرێت، جەختیشی كردەوە لەسەر پێویستی ڕێزگرتنی تایبەت مەندی یەكتری لەڕووی ئاینی و رۆشەنبیری و نەتەوەیی گوتیشی هەولەكانی لابردن هەڵەیەكە لەگەڵ گوتەكانی قورئانی پیرۆز ناگونجێت كە داوای ڕێزگرتن لە لە فرەیی و هەمەچەشنی دەگرێت و بە سەرچاوەی دەوڵەمەند بوونی رۆشەنبیری و كۆمەلایەتی هەژمار دەكرێت.

    سەماحەتی ڕوونیكردەوە، كە بەشداری رۆڵەكانی سەرجەم پێكهاتەكان لە جەژن و بۆنەكان لەگەڵ یەك پەیامێكی ڕوونە بۆ بەیەكەوە ژیان و هاولاتی بوونی ڕاستەقینە، گوتیشی بەڕێوەبردنی فرەیی ولاتای ئەوەیە بیكەیە ئامرازێك بۆ فراوانبوونی رۆڵی عێراق لە ناوچەكە و لە جیهان، وەك ئەوەی لە سەردانی پاپا فرنسیس لە عێراق ڕوویدا كە ئەنجامێكی سروشتی بوونی پێكهاتەی مەسیحی رەسەن بوو لەولات.
    سەماحەتی داوای كرد پاڵپقشتی یەكریزی نیشتمانی بكەن و ڕێرەوكانی ژیان لەتوزخورماتو پتەوبكەن تاببێتە نموونەیەكی كامڵی كۆمەڵگەیی و بەیەكەوە ژیان لەنێوان رۆلەكانی.
    گوتیشی عێراق ئەمرۆ لەپێشكەوتنێكی جۆری دایە لەسەر ئاستی سیاسی و ئەمنی و ئابووری و كۆمەلایەتی ، لەوانەشە ئەوە ببێتە وۆركشۆپێكی لەهەموو كەرتەكان ئەوەش پێویستی بە سوپاس گوزار و كاركردن هەیە بۆ ئەوەی ئەو واقیعە ئەرێنییە بەرەو پێش ببەین.

    لەكۆتایی، سەماحەتی داوای كرد پێكهاتەكانی قەزایەكە بە فراوانی بەشداری لە هەڵبژاردنەكانی داهاتوو بكەن و كار لەسەر نوێكردنەوەی كارتی دەنگدان بكەن تا نوێنەرایەتیەكی باش لەڕووی سیاسی بۆ توزخورماتو زامن بكەین بۆ ئەوەی خزمەتی داهاتووی شارەكە بكەین..

    Related News