• سەماحەتی حەكیم لە قەزای دوجێل: خوێنی شەهیدان شكۆی دروست كرد و عێراقی ئەمرۆش لەقۆناغێكی سەقامگیری و بنیاتنان دەژێت

    2025/ 04 /10 

    سەماحەتی حەكیم لە قەزای دوجێل: خوێنی شەهیدان شكۆی دروست كرد و عێراقی ئەمرۆش لەقۆناغێكی سەقامگیری و بنیاتنان دەژێت

    لەمیانەی گەشتەكەی بۆ پارێزگای سەلاحەدین بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی بوو بە میوانی شێخی بەڕێز عەبدولئەمیر ئەلسەلامی لە قەزای دوجێل كە تێیدا چاوی كەوت بەكۆمەلێك قوتابیانی زانستە ئاینییەكان و خزمەتكردنی كاروانە حوسێنییەكان.
    سەماحەتی لە گوتەیەكدا قەزای دوجێلی بە شاری شەهیدان وەسفكرد و گوتی ئەوە بووەتە هێمایەكی ڕوون لەسەر ئاستی ناوچەكە و جیهانیش بەهۆی قوربانیدانی رؤڵەكانی و خۆڕاگرییان بەرامبەر دیكتاتۆریەت، بەڕێزیان گوتیشی ئەوە سەركەوتنێكی خوداییە بۆ خوێنی شەهیدان و گوتیشی ئەوەی قەزایەكە لەڕووی لەسێدارەدان و وشككردنەوەی باخەكان و ڕوویدا هەوڵێكی ڕووخێنەری ڕژێمی پێشوو بوو..

    بەڕێزحەکیم دووپاتیکردەوە کە سەردانەکانی بۆ پارێزگاکان لە چوارچێوەی پەیوەندی کۆمەڵایەتی لەگەڵ خەڵکدا دێت کە نەریتێکە خێزانەکە لە دایک و باوک و باپیرەوە بۆی ماوەتەوە بە ئامانجی فێربوونی راستەوخۆ لە نیگەرانی و ئاواتەکانی خەڵک.

    هەروەها جەختی لەوە کردەوە کە پارێزگاکانی عێراق بە ڕێگای ئاوەدانکردنەوەدا هەنگاویان ناوە و عێراق بە هێڵێکی باش بەرەوپێش دەڕوات کە ئاستەنگەکان ڕێگری لێ ناکەن و ئاماژەی بەوەشکرد کە زۆرجار دەرفەتی ڕاستەقینە لە دڵی قەیرانەکانەوە دەردەکەون، داوای سوپاسگوزاری کرد بۆ جوانی و پۆزەتیڤ و ئامادەکاریی جددی بۆ هەڵبژاردنەکانی داهاتوو لەپێناو بەدەستهێنانی نوێنەرایەتییەکی کاریگەر بۆ قەزاکانی دوجەیل و بەلەد و ناوچەکانی دیکەی پارێزگای سەڵاحەددین

    Related News