• سەماحەتی حەكیم لە ئیمارەتی ڕەبیعە لە قەزار بەلەد: قوربانیدان شكۆ دروست دەكات و تۆڵەی ڕاستەقینەش بە ئاوەدانكردنەوەی عێراق دەبێت

    2025/ 04 /10 

    سەماحەتی حەكیم لە ئیمارەتی ڕەبیعە لە قەزار بەلەد: قوربانیدان شكۆ دروست دەكات و تۆڵەی ڕاستەقینەش بە ئاوەدانكردنەوەی عێراق دەبێت

    بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی لە میانەی گەشتەكەی لە پارێزگای سەلاحەدین چاوی كەوت بە كۆمەڵێك شێخ و پیاوە دیارەكانی ئیمارەتی ڕەبیعە، لەسەرەتای قسەكانیدا سەماحەتی دڵخۆشی خۆی بە سەردانی كردنی شارەكە دەربڕی كە مەزاری سەید محەمەد (خوا لێی رازی بێت)ی لێیە، هەروەها ستایشی مێژووی پڕ قوربانی كردن و باسی پەیوەندی قوولی ئەوانی لەگەڵ مەرجەعیەتی ئیمامی حەكیم (نهێنی پاریزراو بێت) كرد لەگەڵ شەهید میحراب (نهێنی پارێزراو بێت).

    سەماحەتی حەكیم دووپاتی كردەوە كە شاری بەلەد هێلی بەرگری یەكەم بوو لەبەرامبەر تیرۆر و ئاماژەی كرد كە عەزیزی عێراق بایەحخی زۆر گەورەی بەو شارەو خەڵكەكەی داوە، هەروەها بەلایەوە گرنگ بوو بۆ ئەوەی پارەداریان بكات  و بایەخ بە دۆخی خزمەتگوزاری و گەشپێدانیان بدات، هەروەها باسی كەسایەتی كۆچكردوو حاجی ئەبو ئەیمەن ئەلبەلەداوی (خوا لێی خۆش بێت) كرد و بەكەسایەتیەكی كۆڵنەدەر و بەخشەر وەسف كرد و دووپاتی كردەوە كە كۆچی دوایی شكستێكی گەورەیە بۆ هەمووان.
    بەڕێز حەکیم جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە تیرۆر بەشێوەیەکی بەرنامە بۆ داڕێژراو وڵاتێکی کردۆتە ئامانج بەڵام خۆڕاگری گەلەکەی و هەڵوێستی قارەمانانەیان مێژووی شەرەفمەندانەی لەڕووبەڕووبوونەوەیدا دروستکردووە و بەشێکبووە لەقوربانییەکانی پارێزگای سەلاحەددین کە زیاتر لە 18 هەزار شەهیدی بۆ عێراق بەخشی داواشی کرد پەند لە ڕابردوو وەربگرن بەبێ ئەوەی تێیدا نقووم ببن و هەنگاوی جددی بنێن بەرەو ئاوەدانکردنەوە و سەقامگیری و دروستکردنی پرد لەگەڵ ئەوانی تردا بۆ بنیاتنانی عێراقێک کە هەموو پێکهاتەکانی لەخۆ بگرێت لەبەر ڕۆشنایی ئەو باوەڕە پتەوەی كە جەری دەخات فرەیی ڕاستەیەكی حاشا هەڵنەگرە..

    سەماحەتی حەكیم ئاماژەی بەوەدا کە هەڵەکان بەسەر هیچ لایەن و مەزهەبێکدا گشتگیر ناکرێن بەڵکو تەنیا لە ئەستۆی ئەو کەسانە دەبن کە ئەنجامیان داوە و جەختی لەوە کردەوە کە تۆڵەی ڕاستەقینەی شەهیدان ئاوەدانکردنەوەی نیشتمان و هەڵکێشانی ڕەگ و ڕیشەکێشی پاشماوەی تیرۆرە،  داواشی کرد کە دەسەڵاتی ئایینی لە ڕووبەڕووبوونەوەی قەیرانەکان و ڕووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگەکان و دەربڕینی بەرپرسیارانە هەڵوێستەکان ڕوون بكاتەوە.

    سەماحەتی حەكیم هۆشداری دا لە ململانێی سیاسی و ئەنجامە سفرییەكان كە هەموو ئەرك و هەلەكان بە فیرۆ دەدات و خزمەتی كەس ناكات، ئاماژەشی بە خووڕەوشتی پێغەمبەر (د خ) كرد كاتێك هاتە ناو مەككە و بەزمانێكی لێبوردەیی و خۆشەویستی بوو، ئەوەش وایكرد ئیسلام باشتر بڵاوبكاتەوە و پانتایی فراوانتر بكات، لەكۆتایشدا گوتی جیهان ئەمرۆ وەك وڵأتێك كە بەرەو پێش دەڕوات سەیری عێراق دەكەن، ئەوەش واتای ئەوەیە كە دەبێت ئەو سەقامگیرییەی بەدەست هاتوە بە پارێزراوی بیهێڵینەوە.

    Related News