• سەماحەتی حەكیم لە قەزای بەلەد: شانازی بە مێژووی قوربانییەكان دەكەین و پاڵپشتی خۆمان بۆ رۆڵەكانی شارەكە و نوێنەرایەتی ئەنجومەنی نوێنەران دووپات دەكەینەوە

    2025/ 04 /10 

    سەماحەتی حەكیم لە قەزای بەلەد: شانازی بە مێژووی قوربانییەكان دەكەین و پاڵپشتی خۆمان بۆ رۆڵەكانی شارەكە و نوێنەرایەتی ئەنجومەنی نوێنەران دووپات دەكەینەوە

    لەدەستپێكی دووەمین رۆژی سەردانەكەی بۆ پارێزگای سەلاحەدین، بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی، سەردانی قەزای بەلەدی كرد لەوێ لە میوانداری بەڕێز محەمەد فەرحان چاوی كەوت بە كۆمەڵێك شێخ و پیاوە دیارەكانی قەزایەكە و دووپاتی كردەوە كە ئەو پەیوەندی مێژووییەی بە رۆڵەكانی ئەو شارە ئازیزەی دەبەستێتەوە زۆر قووڵە.

    لەم دیدارە، سەماحەتی حەكیم باسی ئەو پەیوەندییە دێرینەی كرد لە نێوان مەرجەعیەتی ئیمام حەكیم (نهێنی پارێزراو بێت) و شەهید میحراب و عەزیزی عێراق، جگە لە پەیوەندی شارەكە بە مەرجەعی باڵای گەورە فەقێی ئەهلی بەیت (سلاوی لێ بێت) سەید محەمەد سەعید (نهێنی پارێزراو بێت) هەروەها ئاماژەی بەو ڕكابەرییە سەختانە كرد كەشارەكە پێیدا تێپەڕ بوو، لەگەڵ ئەو پاڵپشتییەی پێشكەش كرا لەكاتی ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو مەینەتییانە.
    بەڕێز حەکیم ستایشی هەڵوێستە ئازایانەی خەڵکی بەلەد و بەرگریکردنیان لەعیراق لەبەرامبەر تیرۆر کرد و دووپاتی كردەوە کەقوربانییە گەورەکانیان بەبێ بنەماڵە لەشارەکەدا نەبووە ئەمەش نیشانەیەکی ڕوونە بۆ پتەوبوونی پێگەی نەتەوەیی و بوێری خەڵکی ئەم وڵاتە.

    سەماحەتی حەکیم پشتیوانی خۆی بۆ خەڵکی بەلەد دووپاتکردەوە و جەختی لەسەر گرنگی بەهێزکردنیان و برەودان بە ژیانەوەی شارەکان لە شارەکانی بەلەد و دوجەیل کرد و هیوای بەردەوامی ئاسایش و سەقامگیری بۆ ئەو دوو شارە خواست، جگە لەوەش ئاماژه ی به ئاماده بوونی چالاكانەی پیاوانی وڵاتی کرد له نێو هێزه سیاسییه جیاجیاکان و ئەو پۆستانەی شوێنی بڕیاری نیشتمانین..

    لەكۆتایی قسەكانی، سەماحەتی حەكیم داوای لە خەڵكی شاری بەلەد كرد  كە خۆیان بۆ هەڵبژاردنەكانی داهاتوو ئامادە بكەن و دووپاتیشی كردەوە كە گرنگە ئەو شارە نوێنەری ڕاستەقینەیان لە ئەنجومەنی نوێنەران هەبێت كە گوزارشت لە خواست و بەرژەوەندی خەڵكەكە بگرن بەشێوەیەك كە لەگەڵ مێژوو و قوربانیایەكانی رۆڵەكانیان گونجاو بێت.

    Related News