لە چاوپێكەوتنی لەگەڵ شێخە و پیاوەدیارەكانی شارەكە سەماحەتی حەكیم گرنگی یەكڕیزی نیشتمانی و بەیەكەوە ژیان لە نێوان پێكهاتەكانی سامەرا دووپات دەكاتەوە
لەمیوانخانەی جەنابی شیخ مەزهەر ئەلحاتەم، بەڕیز عەمار حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی چاوی كەوت بە كۆمەڵێك شێخ و پیاوە دیارەكان و صەند كەسایەتیەكی رۆشەنبیری شاری سامەرا كەوت، لەم دیدارە سەماحەتی حەكیم باسی ئەو پەیوەندییە مێژوویەی كرد كە مەرجەعیەتی ئیمام ئەلحەكیم (نهێمی پارێزراو بێت) لەگەڵ هۆزە عیراقییەكان كۆیكردوونەتەوە بەتایبەتی بنەمالەی هاشمییەكان دووپاتیشی كردەوە كە سامەرا چەندین كەسی لە بنەماڵەی حوسێنیین و حوسێنییەكان تێدایە، ئەوەش جێگای شانازییە بۆ ئەو و هەموو عیراقییەكان.
سەماحەتی حەكیم ئاماژەی كرد كە پێویستە كار لەسەر شتە هاوبەشەكان بكرێت كە پێكهاتە عێراقییەكان كۆدەكاتەوە، گرنگترینیان ئینتیمایە بۆ نیشتمان، دووپاتی كردەوە كە مەرجەعیەتی ئیمام حەكیم (نهێنی پارێزراو بێت) هەمیشە ئامادە بووە بۆ پاڵپشتی كەیسەكانی نەتەوە، بە كەیسی فەلەستینەوە،
و كەیسی كوردو و گوتیشی مێژووی عێراقی خۆی بەرگری لە پێكهاتە عیراقییەكان دەكات و پاڵپشتی داواكارییەكانی دەكات، ئەوەش هاوكاری و هاوپەیمانێتی نێوان پێكهتەكان بەرجەستە دەكات.
. بەڕێز حەکیم جەختی لەوە کردەوە کە ئەو ئاستەنگانەی ڕووبەڕووی عێراق دەبێتەوە بەشێکن لەو دەرفەتانەی کە دەتوانن لە داهاتوودا پێشکەوتن و گەشەسەندن بەدەستبهێنن و ڕوونیشیکردەوە کە بارودۆخە سەختەکان وای لە هەمووان کردووە کە پێویستیان بە هاوکاری و هاوخەباتی هەبێت لە ڕووبەڕووبوونەوەی ڕكابەرییەكاندا، هەروەها جەختی لەسەر گرنگی ڕێزگرتن لە ناسنامەی هەر پێکهاتەیەک و پێویستیی ئەنجامدانی ڕێوڕەسمی ئایینی و کۆمەڵایەتی بە ڕوونی کردەوە و ئاماژەی بەوەدا کە ئەمە مافێکە کە دەبێت هەمووان ڕێزی لێبگرن، سەماحەتی حەكیم ئاماژەی بە گرنگی دێموکراسی داو گوتی کە باجی تێدایە لە فرەیی بیروڕا و قورسی بڕیاردان دەردەکەوێت بەڵام ڕێگە لە قۆرخکاری بیروڕا و بڕیاری وڵات دەگرێت جەختی لەسەر پێویستی پشتگوێخستنی دەنگە توندڕەوەکان کردەوە.
لەكۆتایی قسەكانی سەماحەتی حەكیم داوای كۆتایی پێهێنانی دۆسێی ئاوارەكانی كرد لەبەر ئەوەی لەگەڵ دۆخی سەقامگیری ئەمنی عیراق ناگونجێت هەروەها جەختی لەسەر پێویستی دۆزینەوەی چارەسەری یەكلایی كەرەوە بۆ كێشەكانی قەزای سامەرا هەروەها هیوای خواست و متمانەی دەربڕی كە سامەرا ببێتە پایتەختی شارستانێتی ئیسلامی ئەوەش كاریگەری لەسەر باشكردنی دۆخی خزمەتگوزاری و بیناسازی دەبێت، هعەروەها دووپاتی كردەوە كە دەبێت پەند لە مێژوو وەربگرین بێ ئەوەی نغرۆی ببین، جەختیشی كردەوە كەگرنگە بەیەكەوە ژیان نێوان پێكهاتەكان باشتر بێت بۆ ئەوەی داهاتوێكی باشتر زامن بكەین.