لەدیداری شێخ و پیاوەدیارەكانی سامەرا سەماحەتی حەكیم گرنگی یەكڕیزی گەلی عێراق و سەقامگیری دووپات دەكاتەوە
لەمیوانخانەی بەڕێز (موسەننا ئەلسامەرائی) ئەندانمی نوێنەران و سەرۆكی هاوپەیمانێتی عەزم، بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی چاوی كەوت بە كۆمەڵێك لەشێخ و پیاوە دیارەكانی قەزای سامەرا و پارێزگای سەلاحەدین، لەم چاوپێكەوتنە سەماحەتی حەكیم دووپاتی كردەوە كە مەبەست لەو سەردانانە شانازی كردنە بە پاڕیزگا بەڕێزەكان و خەڵكەكەیان، بۆ بەردەوام بوون لە پتەوكردنی پەیوەندی نێوان هەموو پێكهاتەكانی گەلی عیراقیتا بتوانن هەموو كێشەكانی ڕووبەڕوویان دەبێتەوە، چارەسەری بكەن.
سەماحەتی حەكیم لەگوتارەکەیدا ستایشی ئەو پێشکەوتنە ئیجابیانەی کرد کە لە عێراقدا ڕوودەدەن و ئاماژەی بەوەدا کە عێراق لە ڕابردوودا بەدەست ئامانج و ئەجێندای جۆراوجۆر مەینەتی بینیوە، بەڵام ئەمڕۆ لە ئاستی سیاسی و کۆمەڵایەتی و ئەمنی و ئابووریدا لە سەقامگیرییەکی بەرچاودا دەژیت، گوتیشی: "هەمەچەشنی لەهەموو ئەنجومەنەکانی عێراقدا هەیە، ئەمەش ڕەنگدانەوەی یەکڕیزی و برایەتیی نێوان هەموو پێکهاتەکانی خەڵکە، لەبەر ڕۆشنایی ئەو گەشەسەندنی شارستانی و گەشەسەندنەی عێراق بەخۆیەوە بینیوە كاریگەری لەسەر پەیوەندییەكانی عێراق لەگەڵ وڵاتانی ناوچەکە و جیهاندا بە ئەرێنی
هەبووە.
سەماحەتی بانگەشەی دووپات كردەوە بۆ گێڕانەوەی ئاوارەكان بۆ ناوچەكانی خۆیان و دووپاتی كردەوە كە ئەوە هیچ پاساوێكی نییە تا ئەو خەڵكە دوور لە ناوچەكانی خۆیان بژین لەكاتێكدا عیراق لە سەقامگیرییەكی ئەمنی دەژێت لە ئێستادا، گوتیشی دۆسێی ئاوارەكام پێویستی بە بەرپرسیارێتیەكی هاوبەشە لە چالاكی كۆمەلایەتی زۆربەی ناوچەكاندا.
لەكۆتایی قسەكانیدا، سەماحەتی داوای كرد، بلیتی هەڵبژاردنی دەنگدەران تازەبكرێتەوە و بەشداریكردن كاریگەر بێت لە هەڵبژاردنی داهاتوودا و جەختیشی كردەوە كە ئەو هەنگاوە دیكوكراتیەت پتەو دەكات و داهاتووی عیراقیش بنیات دەنێت.