• سەماحەتی حەكیم: بانگەشەیەك بۆ بەرپرچدانەوەی گوتاری توند لەدیداری بەهرەمەندەكانی سەلاحەدین

    2025/ 04 /09 

    سەماحەتی حەكیم: بانگەشەیەك بۆ بەرپرچدانەوەی گوتاری توند لەدیداری بەهرەمەندەكانی سەلاحەدین

    لەچوارچێوەی سەردانەكەی بۆ پارێزگای سەلاحەدین، بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی چاوی كەوت بە كۆمەڵێك بەهرەمەند و چالاكوانانی پارێزگای سەلاحەدین، لەم دیدارە كە بەڕێز بەدر مەحموود ئەلفەحلی پارێزگاری سەلاحەدین ئامادەی بوو، وەك وێستگەیەكی گرنگ وابوو بۆ بەردەوام بوون و گوێگرتن لە قسەكانی ئامادەبووان، سەماحەتی حەكیم دووپاتی كردەوە كە سەردانەكانی بۆ پارێزگاكان لە بۆ ئەوەیە كە لە سروشتی دۆخەكە بگەن و هاوكار بن بۆ چارەسەركردنی كێشەكان كە ڕووبەڕووی ولات دەبێتەوە.

    سەماحەتی لە گوتەیەكدا دووپاتی كردەوە كە عێراق بەدەست تیرۆر بەهەموو ناونیشانەكانی مەینەتی زۆری بینی، ئاماژەشی كرد بە شەیتانكردن كە تووشی پرۆسەی سیاسی هات لەبەر ئەوەی هەوڵی بەرنامە بۆ داڕێژراو هەبوو بۆ ئەوەی ناخۆشی بلاوبكەنەوە و یەكڕیزی عێراقییەكان نەهێلن.، گوتیشی عێراق تەنها بەخۆی پێوانە دەكرێت، هیچ ولاتێك ئەو مەینەتیەی نەبینیوە كە گەلی عێراق بینیویەتی.."

    سەماحەتی حەکیم گوتی عێراق بە قۆناغێکی سەختدا تێپەڕیوە لە ململانێی سیاسی و ناکۆکی لە نێوان عێراقییەکان و ئەمەش وایکردووە تیرۆریستان سوود لەو جیاوازیانە وەربگرن، ڕوونیشیکردەوە کە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی سەرکردە سیاسییەکان ئاسایی و بەردەوامە و ئەمەش نیشانەی بوژانەوەی پرۆسەی سیاسییە بەڕێز حەکیم داوای کرد دەنگ نەدرێت بەو کەسانەی کە هانی قسەی توند و تیژ دەدەن و ئاماژەی بەوەدا کە ئەم جۆرە گوتارانە لە ئێستادا جێگەی نابێتەوە.

    بەڕێز حەکیم باسی لە گرنگی شێوازی "کۆبوونەوە لە ناوەڕاست" و سازشکردن لەلایەن هەمووانەوە کرد لە پێناو بەرەوپێشچوونی هەڵوێست و بڕیارە سیاسییەکان. ئاماژەی بەوەشکرد کە چوارچێوەی هەماهەنگی و هێزەکانی تر لەقۆناغەکانی ڕابردوودا بەیەکتر ڕازی بوون و داوای گرتنەبەری سیاسەتی میانڕەوی و میانڕەوی و ڕووبەڕووبوونەوەی گوتاری توند و پاراستنی ئەو دەستکەوتانەی لەپارێزگاکاندا بەدەستهاتوون.

    سەماحەتی داوای كرد گەشبینی و ئەرێنی بلاوبكەنەوە لە كۆمەڵگەی عیراقی و ئاماژەی كرد كە ناوچەكە و هەموو جیهانیش پێویستیان بە سەقامگیری عێراقە لەبەر ئەوەی گرنگیەكی ستراتیژی لە ناوچەكە هەیە.
    لەكۆتایی قسەكانی سەماحەتی حەكیم بانگەشەی دووپات كردەوە بۆ یەكلایی كردنەوەی كێشە هەڵپەرسێردراوەكان و گوتی دەبێت بەرژەوەندی گشتی ڕەچاو بكرێت لەسەر بەرژەوەندی كەسی، هەروەها تبیشكی خستە سەر دۆسێی ئاوارەكانی سەلاحەدین و قەرەبووكردنەوەیان و دووپاتی كردەوە كە دەبێت پەنجەی تاوان بۆ خراپەكاران درێژبكرێت بێ ئەوەی باسی تیافە و هۆزە و بنەماڵە بكرێت.

    Related News