• سەماحەتی حەكیم سەردانی سەكردایەتی پرۆسەكانی سەلاحەدین بۆ حەشدی شەعبی دەكات و بانگەشە بۆ هێوری و سەبرگرتن لەڕووبەڕووبوونەوەكان دەكات

    2025/ 04 /09 

    سەماحەتی حەكیم سەردانی سەكردایەتی پرۆسەكانی سەلاحەدین بۆ حەشدی شەعبی دەكات و بانگەشە بۆ هێوری و سەبرگرتن لەڕووبەڕووبوونەوەكان دەكات

    لەچوارچێوەی گەشتەكەی بۆ پارێزگای سەلاحەدین، بەڕیز عەمار حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی سەردانی سەركردایەتی پڕۆسەكانی حەشدی شەعبی سەلاحەدینی كرد، لەوێ چاوی بە كۆمەڵێك سەركردە و فەرماندەكانی ئەو كەرتە كەوت جگە لە دیداری كۆمەڵێك چەكدارانی حەشدی شەعبی.
    سەماحەتی حەكیم پرسەی خۆی پێشكەش كرد بە بۆنەی یادی شەهید بوونی سەید ئیمام محەمەد باقر ئەلسەدر و بنت ئەلهودای خوشكی (نهێنیان پارێزراو بێت) و سەماحەتی ئاماژەی كردكە تیرۆر كردنی ئیمام سەدر تۆڵەی خودایی لێكەوتەوە لە هەمان بەرواردا كە ڕووخانی ڕژێمی عێراقی بووئەوەش بەشتێكی هەرەمەكی نەبوو بەڵكو بەشێك بوو لە سونەتەكانی خودای گەورە بۆ بەندەكانی.

    سەماحەتی حەکیم ئاماژەی بەوەدا کە خوێنی شەهیدان ناوک و ئامرازێکە بۆ نەهێشتنی تیرۆر و تەئکیدی لەوە کردەوە کە لیستی شەهیدان چەندین قارەمانی تێدایە کە لە شەڕی سپایكەر کوژراون، هەروەها ئاماژەی بە دۆخی کۆیلایەتی نێوان بەعس و تیرۆر کرد و جەختی لەوە کردەوە کە فەتواکەی دەسەڵاتی باڵای ئایینی فاکتەری یەکلاکەرەوەیە بۆ پوچەڵکردنەوەی ئەم هاوپەیمانێتییە و پوچەڵکردنەوەی پلانە تیرۆریستییەکان..
    لەكۆتایی قسەكانی سەماحەتی دووپاتی كردەوە كە پێویستە ڕوبەڕووی ئەو ڕكابەرییانە ببینەوە كە تووشی عێراق هاتوون و گوتی ئەو بەهایانە بنەمای سەركەوتنن بۆ پارستنی یەكپارچەیی و ئەمنی ولات.

    Related News