لە دیداری شێخ و پیاوە دیارەكانی سەلاحەدین سەماحەتی حەكیم گرنگی یەكڕیزی نیشتمانی و بەردەمی پەیوەندییەكان لەگەڵ هۆزە عێراقییەكان دووپات دەكاتەوە
لەمیوانخانەی ئەندامی نوێنەران بەڕێز دكتۆر ئەحمەد عەبدوڵڵا ئەلجبووری (ئەبومازن) سەرۆكی پارتی هاندەرانی نیشتمانی و بە ئامادەبوونی بەڕێز بەدر مەحموود ئەلفەحل پارێزگاری سەلاحەدین، بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی چاوی بە كۆمەڵێكی زۆر لە شێخ و پیاوە دیارەكانی پارێزگای سەلاحەدین كەوت.
لەم چاوپێكەوتنە، سەماحەتی حەكیم باسی پەیوەندی مێژوویی هۆزەكانی عێراقی لەگەڵ مەرجەعیەتی ئیمام موحسین ئەلحەكیم كرد (نهێنی پارێزراو بێت) و دووپاتی كردەوە كە گرنگە بەرژەوەنددی هاوبەش و ئینتیما بۆ خاگی عێراق پارێزراو بێت، دووپاتیشی كردەوە كە یەكڕیزی نیشتمانی لە نێوان ڕۆڵەكانی گەلی عێراق و برایەتی ناونیشانی گرنگن و پێوبستە پارێزگاری لێ بكرێت.
سەماحەتی حەکیم ئاماژەی بەوەشکرد کە تایەفەگەری کاریگەری نەرێنی و خراپی لەسەر کۆمەڵگا هەیەو جەختی لەوە کردەوە کە تائیفی لە عێراقدا خەسڵەتێکی کۆمەڵایەتی نییە، بەڵکو مەسەلەیەکی سیاسییە کە ئەمەش بەڕاستیەکان و ئامارەکانی ئەو هاوسەرگیرییە تێکەڵاوانەی کە لەلوتکەی پێکدادانی تائیفیدا ڕوویانداوە دەیسەلمێنێت کە خەڵکی عێراق توانای زاڵبوونیان بەسەر ئەو دابەشبوونانەدا هەیە.
بەڕێز حەکیم جەختی لەوەش کردەوە کە ئەم سەردانە پێویستە بۆ بەهێزکردنی پەیوەندی و یەکخستنی نێوان چین و توێژە جیاوازەکانی کۆمەڵگای عێراق لە چوارچێوەی هەمان نیشتماندا و دووپاتیشیکردەوە کە عێراق لە ئاستی سیاسی و کۆمەڵایەتی و ئەمنی و ئابووری و گەشەسەندندا دۆخێکی سەقامگیریی بێ وێنەی بەخۆیەوە بینیوە..
لەكۆتایی قسەكانیدا، بەڕیز حەكیم بانگەشەی بۆ تیشك حستنە سەر ئەرێنییەكان و گەشبینی كرد، گوتیشی ئێستا عێراق بە چاوی خەڵكی دیكە جێی ستایش و سەرسوڕمانە،خەڵك وەك ولاتێك سەیری دەكەن كە پێشكەوتوە، سەماحەتی جەختی كردەوە كە پێویستە لە گوتاری توند و تیژ دوور بكەونەوە و پەیوەندییەكان لەگەڵ ولاتانی دراوسێ و نێودەوڵەتی باشتر بكەین، بەشێوەیەك كە خزمەتی بەرژەوەندییەكانی عێراق بكات.