سەماحەتی حەكیم گرنگی پتەوكردنی ناسنامەی نیشتمانی و فرەیی كۆمەڵگا لە ڤانگۆی تكریت دووپات دەكاتەوە
لەمیانەی گەشتەكەی بۆ پارێزگای سەلاحەدین، بەڕیز عەمار حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی چاوی كەوت بە بەڕێز دكتۆر وەعد مەحموود مەعروفی سەرۆكی زانكۆیەكە كەوت بە ئامادەبوونی بەڕێز مەحموود ئەلفەحل پارێزگاری سەلاحەدین، لەم دیدارە بەڕێز حەكیم ستایشی ئەركی زانكۆی تكریتی كرد لە دەستپێكردنەوەی پرۆسەی خوێندن وێرای سالانی مەینەتی بە\ەست تیرۆرەوە، دووپاتیشی كردەوە كە زانكۆ توانی ئەو ساتە سەختانە تێپەڕ بكات و بگەڕێتەوە ڕێچكەی پێشووی خۆی.
بەڕێز حەکیم گوتیشی "ئێمە جەخت لەسەر، چ تائیفی بێت یان نەتەوەیی یان ئایینی، چونکە سەرچاوەی دەوڵەمەندکردنی کۆمەڵگا و خوێندنەوەی فرە کەلتووری ئەو کۆمەڵگایە بەهێز دەکات." سەماحەتی ئاماژەی بەوەدا کە ناسنامەی نەتەوەیی گشتی لە ڕێگەی ناسینی ناسنامە لاوەکیەکان و تایبەتمەندییەکانی پێکهاتەکانەوە بەدەستدێت و جەختی لەوە کردەوە کە هەر هێرشێک بۆ سەر ئەو تایبەتمەندیانە پیویستە ڕەتبکرێتەوە.
سەماحەتی حەکیم باسی لە جیاوازی کرد و جەختی لەسەر پێویستی قۆستنەوەی وەک پردێک كرد بۆ پەیوەندی لەگەڵ گەلانی ناوچەکە و جیهان و ڕوونیکردەوە کە سەردانەکەی پاپا بۆ عێراق لە ئەنجامی بوونی مەسیحییەکانمان لەو وڵاتەدا بووە کە ڕەنگدانەوەی ڕێزگرتنە لە فرەیی کۆمەڵگای عێراقە..
سەماحەتی ئاماژەی كرد كە عێراقییەكان شانازی بەخۆیانەوە دەكەن هەر كاتێك یەكێك لە ئەركێكی هەرێمی یان نێودوەڵەتی سەركەوتوو دەبێت و كاتێك ناوی عێراق بەرز ڕادەگیرێت، هەروەها بانگەشەی كرد بۆ گۆڕینی ئیدارەی فرەیی بۆ سروشتێكی ڕاستەقینەی هەستپێكراو، دووپاتیشی كردەوە كە پێویستە تیشك بخەینە سەر چیرۆكەكانی سەركەوتن و ستراتیژ كە هۆكارە بۆ باشكردنی كۆمەڵگەی عێراقی و جەختی كردەوە كە ئیستا بەهیچ شێوەیەك لەگەڵ رابردوو بەراورد ناكرێت، لە ڕووی سیاسی و ئابووری و كۆمەلایەتی.