سەماحەتی حەكیم: سەردانی كردنی پارێزگای سەلاحەدین دووپاتكردنەوەیە لەسەر بەكۆتا هێنانی دۆسێی ئاوارەكان و پتەوكردنی یەكریزی نیشتمانی
سەماحەتی حەكیم. سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی، لە پرێس كۆنفرانسێكدا لە دیوانی پارێزگای سەلاحەدین دوای چاوپێكەوتنی بە حكومەتی نێوخۆیی باسی سەردانەكەی كرد و گوتی كە بۆ بینینی دۆخی شارەكە و زانینی چیرۆكەكانی سەركەوتنی لێرەیە، ئاماژەشی كرد كە ئەو سەردانەش لەگەڵ پەیدابوونی دیموكراتیەت لەعێراق هاتوە.
سەماحەتی ڕوونی كردەوە كەپارێزگای سەلاحەدین 18 هەزار شەهیدی پێشكەش كردووە و بەدەست تیرۆر تووشی مەینەتی هاتبوو و بانگەشەشی بۆ بەكۆتا هێنانی دۆسێی ئاوارەكان و داخستنی ئەو سەردەمە تاریكەی كرد، هەروەها ستایشی كاركردنی لە پرۆژە خزمەتگوزاری و تەندروستی و فێركاری لە پارێزگاكە كرد و گرنگی باسكردنی ئەو شەهیدانە كرد كە گیانی خۆیان لە پێناو نیشتمان پێشكەش كرد.
بەڕێز حەکیم ئاماژەی بەو ئاستەنگانە کرد کە ڕووبەڕووی وڵات دەبنەوە، جەختیشی لەسەر گرنگی یەکڕیزی نەتەوەیی کردەوە لە ڕووبەڕووبوونەوەی ئەم ئاستەنگانەدا، هەروەها داوای كرد بەشداری بەرفراوان لە هەڵبژاردنەکانی داهاتوو بكرێت و دەنگدان بە کەسانێک بدرێت کە بتوانن سەرکردایەتی قۆناغی داهاتوو بکەن، بەتایبەتی لەبەر ڕۆشنایی ئەو گۆڕانکارییە گەورەیەی کە لە ناوچەکە و جیهاندا ڕوودەدەن..
سەماحەتی ڕوونیكردەوە كە پارێزگای سەلاحەدین پێشكەوتنێكی بەرچاوی بەدەست هێناوە لە دۆخی شارەكە لەسەر هەموو ئاستەكاندا بە بەروارد بە پێشوو، دووپاتیشی كردەوە كە دەبێت ئەنجومەنی پارێزگاكان بۆ خزمەتكردنی هاولاتیان بێت و دەبێت خۆیان لە ململانێی سیاسی لەنێو ئەنجومەن بەدوور بگرن، بەتایبەتی هەندێك هاوكێشەی وەك (یەك + نیو)كە دەبێتە تەگەرە لەبەردەم گەشەپێدانی بەردەوام.