السيد الحكيم يزور محافظة صلاح الدين ويؤكد على أهمية الاستقرار والتنوع في تعزيز التنمية
بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی گەشتەكەی لە پارێزگای سەلاحەدین بەدیداری بەڕێز پارێزگار بەدر مەحموود و هەردوو جێگرەكەی دەستپێكرد لەگەڵ دیداری چەندین كەسایەتی گرنگ لە ئەنجومەنی پارێزگا و سەرۆكی یەكە ئیدارییەكان و بەڕێوەبەری هەندێك دامودەزگای خزمەتگوزاری،لە پارێزگایەكە ، ئەو سەردانەش هاوكات بوو لەگەڵ سەرهەڵدانی دیموكراتیەت لە عێراق لەوێ سەماحەتی حەكیم گوێبیستی قسەكانی ئامادەبووان بوو و چەندین تەوەری گرنگیشی دووپات كردەوە
سەماحەتی ئاماژەی كرد كە عێراق بەدەست تیرۆر پێشوو زۆر مەینەتی بینیوە بەلام ئێستا مەناعەی لەم بارەیەوە پەیدا كردوە و ئێستا لە ڕووی كۆمەڵگە چاكبووە و ئەوەش بنچینەی سەرەكییە بۆ بەدی هێنانی سەقامگیری ئەمنی و سیاسی و ئابووری، بەمەش بەدی هێنانی خۆشی و گەشەپێدان و ڕەزامەندی میللی دەهێنێتە ئاراوە.
سەبارەت بە پارێزگای سەلاحەددین سەماحەتی حەکیم ئاماژەی بەوەدا کە پارێزگاکە نوێنەرایەتی ستایلی هەمەچەشنی مەزهەبی و کەلتووری دەکات کە پێویستی بە پاراستنی یەکڕیزی و پێکەوەژیان هەیە لە نێوان هەموو پێکهاتەکانیدا، هەروەها جەختی لەوە کردەوە کە جیاوازی هەڕەشە نییە، بەڵکو سەرچاوەی هێزە بۆ کۆمەڵگا و داوای لە هەمووان کرد ڕووبەڕووی هەر ئاوازێكی تایەفەگەری و ڕەگەزپەرستی ببنەوە کە هەڕەشە لە ئاشتی کۆمەڵگا بکات. هەروەها ئاماژەی بە هەمەچەشنی سەرچاوەکانی کشتوکاڵ، پیشەسازی و گەشتیاری پارێزگاکە کرد و داوای بە بازاڕکردنی كەرتی گەشتیاری لەم پارێزگایە کرد..
سەبارەت بە ئەنجومەنی پارێزگا، بەڕێز حەکیم جەختی لەسەر گرنگی ڕۆڵی خزمەتگوزاری ئەنجومەنی پارێزگاکان کردەوە و داوای کرد جەخت لەسەر هەوڵەکانی خزمەتگوزاری بکرێت و دوورکەوتنەوە لە ململانێ سیاسییەکان پەیرەو بكرێت، هاوکات جەختی لەسەر پێویستی پێدانی تەواوی دەسەڵاتەکان بە حکومەتە خۆجێییەکان کردەوە، ڕوونیشیکردەوە کە لامەرکەزیەت دەستکەوتێکە بۆ پارێزگاکان و خەڵک پێویستە کێبڕکێ لەخزمەتکردنی یەك بكەن لەبەر ئەوەی نزیكترین ڕێگایە بۆ خوای گەورە..
هەروەها سەماحەتی حەكیم باسی كێشەی پڕۆژە پەك كەوتوەكانی كرد و ئاماژەی كرد كە پێویستە سەرچاوەكانی داهات فرەبكرێت ئەویش لە ڕێگای بەشداری پێكردنی هەردوو كەرتی تایبەت و وەبەرهێنان و داوای كرد چەند تیمێكی كاری بەدواچوون هەبێت بۆ ئەوەی چاودێری پرۆژەكان بكرێت، هەروەها تا تەنها پشت بە راپۆرتی نووسراو نەبەستن، لە كۆتایشدا دووپاتی كردەوە گە گرنگە ئیدارەی ڕكابەری هەڵبژاردنەكان بە شێوەیەكی ژیرانە بەڕێوە ببەن و كار لەسەر هەڵبژاردنی باشترین بۆ كارە سەركردایەتییەكان لە داهاتوو دیاری بكەن.