• سەماحەتی حەكیم یادی شەهیدبوونی ئیمام سەدر و ڕووخانی ڕژێمی زاڵم زیندوو دەكاتەوە و پێویستی یەكبوونی هێزە نیشتمانییەكتن دووپات دەكاتەوە

    2025/ 04 /09 

    سەماحەتی حەكیم یادی شەهیدبوونی ئیمام سەدر و ڕووخانی ڕژێمی زاڵم زیندوو دەكاتەوە و پێویستی یەكبوونی هێزە نیشتمانییەكتن دووپات دەكاتەوە

    لە بەرواری 9ی نیسان بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی دوو یادی گرنگی زیندوو كردەوە كە تێیدا  ئیرادەی خودای گەورەی بەرجەستە كردبوو و نیشانەیەكی دیاری مێژووی عێراقیش بووە، لەرۆژێكی وەك ئەمرۆدا عێراق و هەموو جیهان یادی شەهیدبوونی زانا ئیمامی شەهید محەمەد باقر سەدر و خوشكی بەڕێزیان خاتوون بنت الهدی بوو(نهێنیان پارێزراو بێت) لەگەڵ یادی ڕووخانی ڕژێمی زاڵم كە چەندین تاوانی بەرامبەر هەموو پێكهاتە عێراقییەكان ئەنجامدابوو.

    سەماحەتی حەكیم ڕوونی كردەوە كە تیرۆر كردنی شەهید سەدر زیانێكی گەورەبوو لە مرۆڤایەتی بەگشتی لەبەر ئەوەی زانایەكی دیاری لەكبسدا كە كتێبخانەی جیهانی دەوڵەمەند كردبوولە زانست بەهەموو جۆرەكانیەوە، دووپاتیشی كردەوە كە تیرۆركردنی ئەو لە لایەن ڕژێمی دیكتاتۆری تاوانێك بوو لێخۆشبوونی نەبوو گە دەرهەق بیرو درەوشانەوە كرا..
    بەم بۆنەیەوە سەماحەتی حەكیم بانگەشەی دووپات كردەوە بۆ یەكخستنی ڕیزەكانی هێزە نیشتمانییەكان  زاڵبوون بەسەر بەرژەوەندی تاكە كەسی و حزبی و كاركردنن بەیەكەوە بۆ بەدی هێنانی خواستەكانی گەلی عێراقی، هەروەها بانگەشەی بۆ ئەوە كرد كە عەقل و مەنتیق بالا دەست بێت و پەنا بۆ دەستوور ببرێت هەر كاتێك ناكۆكی پەیدا بوو لە نێوان لایەنەكاندا، لەگەڵ دووپاتت كردنەوە لەسەر پاراستنی نیشتمانپەروەری و پاراستنی نیشتمان لەو گۆڕانكارییە هەستیارەی ناوچەكە و جیهان پێیدا تیپەڕ دەبێت.

    Related News