• سەماحەتی حەكیم چاوی بە كۆمەڵێك بزنسمانی عێراقی و ئەمەریكی دەكەوێت و هاوبەشی ئابووری و فرەیی ئابووری نیشتمتنی دووپات دەكاتەوە

    2025/ 04 /09 

    سەماحەتی حەكیم چاوی بە كۆمەڵێك بزنسمانی عێراقی و ئەمەریكی دەكەوێت و هاوبەشی ئابووری و فرەیی ئابووری نیشتمتنی دووپات دەكاتەوە

    بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەولەتی نیشتمانی، پیشوازی لە كۆمەڵێك بزنسمان و نوێنەرانی كۆمپانیا ئەمەریكییەكان كرد ئەوەش لە چوارچێوەی كۆربەندی هاوبەشییان لەگەڵ بزنسمانە عێراقییەكان لە چوارچێوەی كۆربەندی هاوبەشی پیاوانی بزنسی عێراقی و ئەمەریكی ، لەم دیدارە سەماحەتی حەكیم گرنگی ڕێكەوتنی ستراتیژی لەگەڵ ئەمەریكا كرد كە لایەنی ئەمنی و ئابووری و رۆشەنبیری دەگرێتەوە، هەروەها ئاماژەی كرد كە دۆخی ئێستا عێراقی خستوەتە ژێر شالاوێكی سووكایەتی پێكردن و گەورەكردنی شتە نەرێنییەكان و گەورەكردن شتە ئەرێنی و باشەكان،ئەوە جگە لە گومان كردن لەسیستەمی دیموكراتی عێراقی.

    سەماحەتی حەکیم ستایشی جوڵەی کۆمەڵایەتی و ئازادییە فراوانەکانی میدیای عێراق کرد و جەختی لەوە کردەوە کە عێراق بەهۆی هەڵکەوتەی ستراتیژی و مێژووی دەوڵەمەندییەوە دەرفەتی زۆر هیواداری لەبەردەمدایە و بازاڕێکی کراوەیە و شایەنی سەرنجی ئەمریکایە بۆ پشتیوانیکردن لە بنیاتنانی ئابووری عێراق. ئاماژەی بەوەدا کە پێویستە هاوبەشی ئابووری لەسەر بنەمای بەرهەمهێنان و کۆکردنەوە و دابەشکردن بێت نەک پشت بەستن بە قەرز و یارمەتی دەستبەجێ.

    سەبارەت بە دۆخی ئەمنی بەڕێز حەکیم جەختی لەوە کردەوە کە عێراق بە تەواوەتی شانە تیرۆریستییەکان هەڵدەوەشێنێتەوە و ئێستا لە کەشێکی ئارامدا دەژی بەهۆی بەرگرییەکی گەورەی لە دژی تیرۆر و ڕەفتارە توندڕەوەکاندا...
    سەبارەت بە دۆخی ئەمنی سەماحەتی حەکیم جەختی لەوە کردەوە کە عێراق بە تەواوی شانە تیرۆریستییەکان هەڵدەوەشێنێتەوە كە لە ئێستادا لە ژینگەیەکی پارێزراودا دەژی بەهۆی بەرگرییەکی گەورەی لە دژی تیرۆر و ڕەفتاری توندڕەو

    هەروەها جەختی لەسەر گرنگی هەمەجۆرکردنی ئابووری نیشتمانی کردەوە لە ڕێگەی پاڵپشتیکردنی کەرتەکانی کشتوکاڵ، پیشەسازی، گەشتوگوزار و تەکنەلۆژیا، هاوکات داوای لە کۆمپانیا بیانییەکان کرد بەشداری بکەن بۆ بەدیهێنانی ئەم ئامانجە، ئاماژەی بە پێویستی داڕشتنەوەی پەیوەندییە ئابوورییەکانی نێوان عێراق و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد بەشێوەیەک کە تێگەیشتنی هاوبەش و هاوبەشی ئابووری بەردەوام بەهێز بکات.
    لەم چوارچێوەیەدا، بەڕێزحەکیم چەند دەستپێشخەرییەکی خستەڕوو بۆ پەرەپێدانی هاوکاری ئابووری نێوان عێراق و ئەمریکا، لەوانە:
    -دامەزراندنی وێستگەی کۆکردنەوەی هاوبەش لە بوارەکانی کشتوکاڵ و پیشەسازی نەوت

    -جمگبوون لەگەل كۆمپانیاكان و باسكردنی چیرۆكی سەركەوتنەكان تا وەبەرهێنەران ڕابكێشن

    - دامەزراندنی سەنتەری مەشقی تەکنیکی هاوبەش بۆ پەرەپێدانی پرۆژەکان و زیادکردنی بەرهەمهێنان

    -دامەزراندنی سەكۆیەكی دیجیتاڵی هاوبەش بۆ تیشک خستنە سەر دەرفەتەکانی وەبەرهێنان لە هەردوو وڵاتدا
    .
    -پەرەپێدانی ئه نجومەنی بازرگانی ئەمەریكا و عێراق و ژوورەكانی بازرگانی له عێراق و ئەمەریكا

    هەروەها بانگەشەی بۆ حكومەتی عێراقی كرد بۆ ئەوەی بلیتی وەبەرهێنەران دروست بكات و كۆمەڵێك ئمتیازاتیان پێبدات بۆ ئاسانكردنی هاتنە ناوەوەی كۆمبانیا بیانییەكان بۆ بازاڕی عێراقی و پتەوكردنی هاریكاری نێوان كۆمپانیا عێراقییەكان و نێودەوڵەتییەكان.
     

    Related News