سەماحەتی حەكیم لە دیداری شێخ و كەسایەتییە عێراقییەكان: عێراق پێویستی بە یەك ڕیزی نیشتمانی هەیە بۆ ڕووبوڕووبوونەوەی ڕكابەرییە نێوخۆیی و دەركییەكان
لەدیوانی بەغدا بۆ شێخ و كەسایەتیەكانی هۆزەكانی عێراق لێرەش لو گفنوگۆیەكی گرنگدا سەماحەتی حەكیم پیرۆزبایی جەژنی رەمەزانی پیرۆزی لێكردن و گوتی ئەو جەژنە خەلاتێكی خوداییە پاش مانگی رۆژووگرتن و بانگەشەی بۆ لێخۆشبوون و دووركەوتنەوە لە ئاگر.
لەقسەكانی سەبارەت بە دۆخی ئێستا سەماحەتی حەكیم ئاماژەی كرد كە ڕكابەرییە تایبەتەكانی عێراق پێیدا تێپەڕ بوو بەتایبەتی لەسایەی گۆڕانكارییە هەرێمی و نێودەوڵەتی بەتایبەتی ئەو گۆڕانكارییانەی ئیدارەی هەندێك ولات پێیدا تێپەڕ بووە ئەوە جگە لە تێوەگلانی ئیسرائیل كە دۆخەكەی زیاتر سترێس و نالەبار كردوە.
.
بەڕێز حەکیم جەختی لەوەش کردەوە کە عێراق ئامانجی ڕاستەوخۆی هیچ کەسێک نییە، چ بە ئاشکرا بێت یان بە نهێنی بەڵام لە هەندێک دۆسیەدا فشاری ناوچەیی خراوەتە سەر، وەک بابەتی کارەبا و گازی تەرخانکراو بۆ کارپێکردنی وێستگەکانی کارەبا، داواشی کرد بە وریاییەوە مامەڵە لەگەڵ ئەم ڕكابەرییانە بکرێت و جەختی لەسەر گرنگی پاراستنی سەربەخۆیی و بێلایەنی عێراق کردەوە..
هەروەها بەڕێز حەکیم تیشکی خستە سەر گرنگی ڕووبەڕووبوونەوەی ململانێی تائیفی و نەتەوەیی و داوای یەکڕیزی نەتەوەیی لەنێوان پێکهاتە جیاجیاکانی عێراقدا کرد و گوتی: "یەکگرتنی پێکهاتەکان یەك ڕیزی نیشتمانی بەهێز دەکات و دەبێت ڕووبەڕووی هەر هەوڵێک دەببێتەوە كە بۆ چاندنی دووبەرەکی دێتە ئاراوە تا هەڕەشە لە ئاسایشی نەتەوەییمان بکات.."
لەكۆتایی قسەكانی، سەماحەتی بانگەشەی كرد بۆ بەكۆتاهینانی ململانێی هۆزەكان و بەپێویستی زانی خۆڕاگری هەبێت بۆ رووبەڕووبوونەوەی ڕكابەرییەكان و ستایشی ئەو هەولانەی كرد كە بۆ نەهیشتنی ئافاتی مادەی هۆشبەر دراون بۆ ئەوەی یەكگرتنی كۆمەلایەتی پتەو بكرێت و ئاماژەی كرد كە هەوڵەكان بەردەوامن بۆ دۆسێی ئاو و ئاودان بۆ كەمكردنەوەی بەكارهێنانی ئاو و بەفیرۆنەدانی لە عیراق.
بەم بۆنەیەش سەماحەتی بانگەشەی دووپات كردەوە بۆ هەمووان تا كار بكەن بۆ سەقامگیری عێراق و پێشكەوتنی لەسایەی ئەو دۆخە قورسە كە ناوچەكە پێیدا تێپەڕ دەبێت.